5 رۆژ پێش ئێستا 267 جار خوێنراوەتەوە

سی ئای ئەی پێشنیازی لوتكەیەكی سێقۆڵی لەنێوان ترەمپ، پوتین و زێلێنسكی دەكات

پەیام 

بەڕێوەبەری هەواڵگریی ئەمریكا "سی ئای ئەی" لە سەردانێكیدا بۆ مۆسكۆ، پڕۆژەی ئەنجامدانی لوتكەیەكی سێقۆڵیی نێوان دۆناڵد تڕەمپ و پوتین و زێلێنسكی پێشنیاز كردووە. 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی ماڵپەڕی "ئێكسیۆس" لە زاری سەرچاوە ئاگادارەكانەوە، جۆن ڕاتكلیف لە یەكەم هەوڵی دیپلۆماسیی لەو شێوەیەدا لەگەڵ سەركردەكانی هەواڵگریی ڕووسیا كۆبووەتەوە تاوەكو ڤلادیمیر پوتین ڕازی بكەن بە گەڕانەوە بۆ سەر مێزی دانوستان بە نێوەندگیریی واشنتن و بەشداریكردن لە لوتكەیەك بە ئامادەبوونی زیلنسكی و تڕەمپ.

لە بەرامبەردا، دۆناڵد ترەمپ سەردانەكەی بە "ڕێكارێكی ڕۆتینی" وەسف كرد و ئەو لێكدانەوانەی ڕەتكردەوە كە گوایە هۆشداری بێت بۆ مۆسكۆ لە ئەنجامدانی هەر هێرشێك بۆ سەر خاكی ناتۆ. 

هاوكات لە كاتێكدا جەنگەكە پێی ناوەتە پێنجەمین ساڵی خۆیەوە، لایەنی ئۆكراینی بە گومانەوە لەم هەوڵە دەڕوانێت و كیێڤ جەخت دەكاتەوە زانیاریی هەواڵگرییان لەبەردەستدایە لەسەر پلانی مۆسكۆ بۆ فراوانكردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان.

ئەم پێشنیازەش لە كاتێكدایە كە لە دوای دوایین گەڕی دانوستان لە شوباتی ڕابردووەوە، هیچ گفتوگۆیەكی ڕاستەوخۆ لەنێوان مۆسكۆ و كیێڤدا ئەنجام نەدراوە و تەنیا دانیشتنی جیاواز لەگەڵ شاندی ئەمریكادا بەڕێوەچوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 خولەک پێش ئێستا

    ترەمپ: بەرزى نرخی وزە و لێشاوی كۆچبەران بەریتانیا بەرەو كارەسات دەبات

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    داهاتی ئەم هەفتەی سلێمانی کەمیکردووە و گەیشتووەتە نزیکەی شەش ملیار دینار

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەرەنسا.. هەوڵدان بۆ قەدەغەکردنى پۆشینی حیجاب کاردانەوەى لێ دەکەوێتەوە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە ئەمریكا داوای پچڕاندنى پەیوەندییە سەربازییەکانی واشنتۆن و ئیسرائیل دەكرێت

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا ئەو پارانەى کە بە ئۆكرانیا و ناتۆى داوە لە ئەوروپاى وەردەگرێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: گەرووی هورمز بەبێ ویستی ئێمە ناکرێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ناتۆ هۆشداری لە ناکۆکییە نوێیەکانی ڕووسیا و ئەڵمانیا دا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نەتەوە یەکگرتووەکان: پشتیوانیی دەرەکی جەنگی سوودان درێژە پێ دەدات

سەرەتا