1 کاتژمێر پێش ئێستا
163 جار خوێنراوەتەوە
ئەمریکا: هەفتانە سزا بەسەر ئێراندا دەسەپێنین
پەیام
وەزیری گەنجینەی ئەمـریکا ڕایگـەیاند، بە ئامانجی زیـادکردنی فشاری ئابووری، واشنتن هەفتانە سزای لاوەکی نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت و لە قۆناغی یەکەمیشدا سەرنج دەخاتە سەر ئامانجگرتنی بانکەکان.
سکۆت بێسنت لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاماژەی بەوە کرد، دوای سەپاندنی سزاکانی ڕۆژی هەینی، هەنگاوی داهاتوویان بریتی دەبێت لە دابڕاندنی تەواوەتیی دامەزراوە داراییەکانی ئێران لە سیستەمی دارایی جیهانیی پشتیبەستوو بە دۆلار.
بەر لە دەستپێکردنی کۆبوونەوەی وەزیرانی دارایی وڵاتانی گـرووپی ٢٠، بێسنت جەختی لەوە کردەوە کە هەفتانە ڕێکاری توندتر دەگیرێتەبەر و پلانیان هەیە بەردەوام بن تاکو بە تەواوەتی ئێران لە سیستمی دارایی جیهان دادەبڕن.
هەروەها وتی: "لە بانکەکانەوە دەست پێدەکەین، پێیان دەڵێین کە هێشتنەوەی سامانی ئێرانی و هاوکاریکردنی ئەو وڵاتە بە هیچ شێوەیەک جێگەی قبووڵ نییە. "
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە