4 رۆژ پێش ئێستا 214 جار خوێنراوەتەوە

کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی ئێران: پیشەسازی نەوت لە دوورگەی خارک بەردەوامە

پەیام

بەڕێوەبەری کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی ئێران وێرانکردنی دوورگەی خارک ڕەتدەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت کە دۆخی دورگەکە ئارامە و کارەکانی پیشەسازیی نەوت بێ وەستان بەردەوامن. 

دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ ڤیدیۆیەکی دروستکراو بە ژیریی دەستکردی بڵاوکردەوە کە تێیدا تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوە لە دامەزراوە نەوتییەکانی دوورگەی خارک نیشان دەدات و بانگەشەی خاپوورکردنی دوورگەکەی کردبوو؛ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فارس، حەمید بۆرد، بەڕێوەبەری کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی ئێران، پەیامەکانی ترەمپی بە "پێکەنیناوی" وەسف کرد و رایگەیاند، کارەکانی پیشەسازیی نەوت بێ وەستان بەردەوامن. 

بۆرد جەختی لەوە کردەوە کە بارودۆخی دوورگەی خارک لە باشووری ئێران تەواو ئاساییە و بۆ یەک ساتیش چالاکییە نەوتییەکان لەو دوورگەیەدا نەوەستاون. بە وتەی ئەو، سەرباری ئەوەی پێشتریش ناوچەکە ڕووبەڕووی هێرشی جۆراوجۆر بووەتەوە، بەڵام تیمە مەیدانییەکان و کارمەندانی پیشەسازیی نەوت ڕێگرییان لە پەککەوتنی کارەکان کردووە و بەردەوامن لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیان. 

لە بەشێکی تری قسەکانیدا، بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە ئاماژەی بە بەردەوامیی پڕۆژەکانی بونیادنانەوە کرد و ڕایگەیاند لە ئێستادا چەندین بەڵێندەر سەرقاڵی نۆژەنکردنەوەی کۆگا و شۆستە نەوتییەکانن. هەروەها ڕوونی کردەوە کە پڕۆژە پێشوەختەکان بێ پچڕان جێبەجێ دەکرێن، بە جۆرێک ڕێژەی تەواوبوونی هەندێکیان گەیشتووەتە ٢٠٪ و بەشێکی تریشیان لە ٣٠٪ی کارەکانیان تەواو بووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش ١ خولەک

    سۆمۆ: هەناردە زیادیكردووە و 70%ـی ئەو نەوتەی لە هورمز تێدەپەڕێت، هی عێراقە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیرى دارایی عێراق: لە نیەتماندا هەیە گرێبه‌سته‌كان دابمه‌زرێنین و پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ دەستپێبکەینەوە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    فالح ساری: ئاشكراكردنی داهاتەکان بنەمایەكی سەرەكییە بۆ داڕشتنی بودجەیەكی ورد

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 968 هەزار دینارە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت لە سەرووى 95 دۆلارەوەیە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوریا دەیەوێت بە گواستنەوەى نەوتى عێراق جێى گەرووى هورمز بگرێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: ئه‌و كه‌شتییه‌ی له‌ هومز ده‌ستمان به‌سه‌ردا گرت، سوته‌مه‌نی قاچاخی هه‌ڵگرتبوو

سەرەتا