4 رۆژ پێش ئێستا 484 جار خوێنراوەتەوە

میدیای ئیسرائیل: ئێران پیتاندنی یۆرانیۆمی ڕاگرتووە و پیتێنراوەکەشی نەبردوەتە دەرەوەی وڵات

پەیام
بەپێی میدیاکانی ئیسرائیل، کە زانیارییان لە دەزگای ئەمنی قەوارەکەوە گواستوەتەوە، خەمڵاندنە ئەمنییەکان دەریانخستووە کە لە دوای هەڵگیرسانی جەنگ لە دژـی ئێران؛ ئـەو وڵاتە پیتاندنی یۆرانیۆمی ڕاگرتووە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ژێرخانی سەربازی و ئەتۆمیی ئەو وڵاتە بەهۆی هێرشەکانەوە زیانی گەورەی بەرکەوتووە. 

ئاژانسی والای عیبری بڵاوی کردوەتەوە، سەرچـاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە تاران تا ئێستا یۆرانیۆمە پیتێنراوەکەی نەبردووەتە دەرەوەی وڵات و هێشتا لەو دامەزراوە ژێرزەمینییانەدا ماوەتەوە کە لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە کرانە ئامانج. لەبەرانبەردا، دەزگا هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل چاودێرییەکانیان بەسەر تەواوی دامەزراوەکاندا چڕتر کردووەتەوە، بەتایبەتی دامەزراوەی "کێوی فاس"، ئەمەش بەمەبەستی چاودێریکردنی ورد و ڕێگریکردن لە هەر هەوڵێکی ئێران بۆ نۆژەنکردنەوەی بنکەکان یان بەقاچاخبردنی کەرەستە و پێداویستییەکان. 

بەپێی زانیاری میدیا ئیسرائیلییەکە، کوژرانی زانا ئەتۆمییەکان بەربەستێکی گەورەی خستووەتە بەردەم هەوڵەکانی ئێران بۆ بڕیاردان و دووبارە بنیاتنانەوەی ژێرخانەکەی لە ئێستا و داهاتوودا، هاوکات پیشەسازییە سەربازییەکانی ئەو وڵاتەش بەهۆی هێرشەکانەوە زیانی زۆریان بەرکەوتووە. هەرچەندە تاران دەستی بە بەرهەمهێنانی سەربازی کردووەتەوە، بەڵام پرۆسەکە لە ئاستێکی زۆر سنوورداردایە و بەهۆی سزاکانی ئەمریکاوە هەوڵەکانی نۆژەنکردنەوەی ژێرخانەکەی زۆر ئاڵۆز بووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 38 خولەک پێش ئێستا

    سووریا.. میدیاكارێكی دیاری سەردەمی ڕژێمی ئەسەد دەستگیركرا

  • 50 خولەک پێش ئێستا

    ئیسرائیل: تونێلەكانی حزبوڵڵا لە بەشێك لە بەرزاییەكانی باشووری لوبنان پاككرانەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ئەمریكا هێرشى وشکانى بكات لە هەفتەیەکدا 1000 سەرباز بەدیل دەگرین

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    واشنتۆن داوای ڕێككەوتنێكی نوێ و گشتگیرتر لەگەڵ ئێران دەكات

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە شەڕی هێزەكانی حكومەتی یەمەن و حووسییەكاندا 80 كەس كوژران

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەتۆمەتی بێڕێزیكردن بە ئەردۆغان، داودئۆغڵو دادگایی دەكرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: بنكه‌كانی ئه‌مریكامان له‌ ئیمارات و كوه‌یت بۆردومان كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: سوپای ئەمریکا خۆی بۆ بەردەوامی جەنگ لەگەڵ ئێران ئامادە کردووە

سەرەتا