1 کاتژمێر پێش ئێستا 103 جار خوێنراوەتەوە

ڕاپۆرت؛ ئه‌مریكا بۆچی هێرشی كرده‌ سه‌ر دوورگه‌ی لارك و له‌و دوورگه‌یه‌ چی هه‌یه‌؟

په‌یام

دوای هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر سەکۆ موشەکییەکانی ئێران لە دوورگەی لارک، تاران بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەک بنکەکانی ئەمریکای لە ئوردون و ئیمارات کردە ئامانج و جارێکی دیکە پێکدادانە سەربازییەکانی هێنایەوە کایەوە، شارەزایانی سیاسیی عەرەبیش دەڵێن، لە ئێستادا هەر دانووستانێکی ئەمریکی جیدی نیە و تەنیا تاکتیکی سیاسییە. 
بەیانی زووی دووشەممە هێزەکانی ئەمریکا سەکۆکانی هەڵدانی موشەکی ئێرانییان لە دوورگەی لارک لە گەرووی هورمز بۆردومان کرد، ئەمەش شەپۆلێکی نوێی ئاڵۆزییە سەربازییەکانی لە ناوچەکەدا هێنایە کایەوە و لەبەرانبەردا بە خێرایی هێزە ئێرانییەکان بنکەکانی ئەمریکایان لە ئیمارات و ئوردون کردە ئامانج. 
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، ئەم ئۆپراسیۆنە "دەستوەردانێکی خۆپارێزی ورد" بووە بۆ ڕێگریکردن لە سوپای پاسداران کە بە نیاز بووە لە ڕێگەی چەکی پێشکەوتووی جۆری (فەجر ٥) و بەکارھێنانی تەکنەلۆژیای موشەکی ٣٣٣ ملم، مینی دەریایی لە ڕێڕەوە نێودەوڵەتییەکانی کەشتیوانیدا بچێنێت. 
شارەزایانی سەربازی ئاماژە بەوە دەکەن واشنتۆن لەم هێرشەدا سەرنجی خستووەتە سەر پەکخستنی تواناکانی ئێران بۆ چاندنی مینی دەریایی لە دوورەوە، کە پێشتر هێزەکانی ئەمریکا رایانگەیاند توانیویانە ڕێڕەوە کەشتیوانییەکان لە هورمز لە مینی دەریایی پاک بکەنەوە. 
لەبەرانبەردا، تاران بە خێرایی وەڵامی دایەوە و هێزە چەکدارەکانی ئێران هێرشی موشەکی و درۆنییان کردە سەر ئەو بنکە سەربازییانەی کە هێزەکانی ئەمریکایان تێدایە لە هەریەک لە ئوردن و ئیمارات. 
سوپای ئوردون پشتڕاستی کردەوە کە توانیویانە ٨ موشەکی بالیستی لە ئاسمانی ناوچەی ئیربید لە باکووری وڵاتەکە تێکبشکێنن بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ بکەوێتەوە. بەرپرسانی ئوردون پەیامێکی توندیان ئاراستەی لایەنەکان کرد کە خاکی وڵاتەکەیان نابێتە گۆڕەپانی ململانێ و ئەو بنکە سەربازییانەی لەوێ هەن بنکەی سەروەریی ئوردونن و تەنها بۆ مەبەستی مەشق و ڕاهێنان میوانداری هێزە هاوپەیمانەکان دەکەن. 
هاوکات، عەباس خامەیار، دیپلۆماتکاری پێشووی ئێران، جەختی لەوە کردەوە کە سەرجەم دامەزراوەکانی بڕیاردان لە ئێراندا لە ژێر چەتری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەییدان و گۆڕانکاریش لە "تیۆری بەرگریی ئێران" دا ڕوویداوە بە جۆرێک هێزە ئێرانییەکان کار لەسەر پلانی "وەڵامدانەوەی هێرشبەرانەی ڕاستەوخۆ" دەکەن و بەخێرایی وەڵامی هەر دەستدرێژییەک دەدەنەوە. 
 لای خۆشییەوە عەمید نیدال ئەبو زەید، شارەزای ستراتیژی، پێی وایە تاران دەیەوێت بە کردنەوەی بەرەی نوێ، فشارە ئابوری و ناوخۆییەکانی خۆی بەرەو ڕووبەڕووبوونەوەی دەرەکی هەناردە بکات و دەستپێشخەریی مەیدانی بگرێتە دەست، بۆ ئەوەی فشاری ناوخۆیی خۆی کەم بکاتەوە. 
لەبەرانبەردا، حەسەن منەیمنە، توێژەری ستراتیژی، خوێندنەوەیەکـی جیاواز بۆ هەنگاوە سەربازییە نوێیەکانی ئەمریکا دەکات و دەڵێت واشنتۆن سیاسەتی "گەمارۆی توند و ماندووکردنی درێژخایەن" پەیڕەو دەکات بۆ ئەوەی ناوخۆی ئێران بەرەو داڕمان ببات، هەروەها دەشڵێت هەر گفتوگۆیەکی دیپلۆماسی لەم کاتەدا تەنها تاکتیکێکی ئەمریکییە بۆ کات کوشتن و ڕێکخستنەوەی هێزەکانیانە لە ناوچەکەدا، بەوپێیەی ئامانجی کۆتایی واشنتۆن لاوازکردنی تەواوەتیی پێکهاتەی سیاسیی تارانە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ ئه‌مریكا بۆچی هێرشی كرده‌ سه‌ر دوورگه‌ی لارك و له‌و دوورگه‌یه‌ چی هه‌یه‌؟

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    میدیای ئیسرائیل: ئێران پیتاندنی یۆرانیۆمی ڕاگرتووە و پیتێنراوەکەشی نەبردوەتە دەرەوەی وڵات

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاوکاری دارایی بەخشین لە غەززە دابەش کرا

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتی دەرەوەی ئێران: وەڵامی هێرشەکەی ئەمریکامان دایەوە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوپای ئەمریکا: دورگەی لاركمان بۆردومان کرد؛ لەوێوە مینی دەریایی دەچێنرا

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    له‌ وه‌ڵامی هێرشه‌كانی ئه‌مریكا؛ ئێران بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی له‌ ئیمارات و ئوردن بۆردومان كرد

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران ئەنیمەیشنێكی لەسەر ئۆپەراسیۆنی هێزەكانیان لە هەرێمی كوردستان بڵاوکردەوە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    خاچی سوور: چارەنووسی هەزاران بێسەروشوێن لە غەززە نادیارە

سەرەتا