1 کاتژمێر پێش ئێستا
139 جار خوێنراوەتەوە
هاوکاری دارایی بەخشین لە غەززە دابەش کرا
پەیام
دەزگای خێرخوازیی بەخشین بڕی ٥٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی وەک هاوکاریی دارایی بەسەر ٥٠ خێزانی کەمدەرامەتی کەرتی غەززەدا دابەش کرد، کە لەلایەن خێرخوازانی شاری هەولێرەوە دابین کرابوو.
پرۆسەی دابەشکردنی هاوکارییەکان ڕۆژی ٣٠ی ئابی ٢٠٢٦ بەڕێوەچوو، تێیدا هەر خێزانێک بڕی ١٠٠ دۆلاری وەک یارمەتیی نەختینەیی پێدرا. ئەم هەنگاوە بەشێکە لە کار و چالاکییە بەردەوامەکانی ڕێکخراوەکە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی قەیرانی دارایی و باشترکردنی گوزەرانی دانیشتووانی ناوچەکە.
گەیاندنی ئەم کۆمەکە داراییە لە ئەنجامی کۆکردنەوەی کۆمەکی کەسانی خێرخواز بووە لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ خەڵکی غەززە. ئامانجی سەرەکیی پڕۆژەکە پاڵپشتیکردنی خێزانە هەژارەکانە بۆ دابینکردنی بەشێک لە پێداویستییە سەرەتاییەکانیان لەو بارودۆخە ناهەموارەی کە تێیدا دەژین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە