2 کاتژمێر پێش ئێستا
31 جار خوێنراوەتەوە
کەشناسی: وەرزی باران لەناکاوو بە بڕی زۆر دەست پێ دەکات
پێشبینییە کەشناسییەکان ئاماژە بە کۆتاییهاتنی خێرای وەرزی گەرما دەکەن، بە جۆرێک لە کۆتایی ئەم مانگە یان سەرەتای مانگی داهاتوودا، شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین و دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما ناوچەکە دەگرێتەوە.
بەپێی نوێترین داتاکان، گۆڕانکارییە کەشوهەواییەکان بە شێوەیەکی لەناکاو ڕوودەدەن و وەرزی پایزی ئەمساڵ جیاواز دەبێت. چاوەڕوان دەکرێت گۆڕانکارییەکان بە خێرایی ڕووبدەن و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما هاوکات بێت لەگەڵ دەستپێکردنی شەپۆلەکانی بارانبارین لە کۆتاییەکانی ئەم مانگە و سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمدا.
لە لایەکی دیکەوە، سەرجەم پێشبینییەکان بۆ مانگی تشرینی یەکەم ئاماژە بەوە دەکەن کە مانگێکی پڕباران دەبێت. پێدەچێت هەر لەو مانگەدا بڕی پێویستی باران بۆ دروستبوونی "پەڵە" لە زۆربەی ناوچەکان ببارێت. هاوکات، هۆشداری دەدرێت لە ئەگەری هاتنی شەپۆلی درێژخایەن و بەهێز، کە مەترسی دروستبوونی لافاوی لە ناوچەکەدا لێ دەکرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە