2 رۆژ پێش ئێستا 306 جار خوێنراوەتەوە

میسر... لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا ٢١ کەس گیانیان لەدەست دا

پەیام
بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکەوە لە پارێزگای باشووری سینا لە میسر، ٢١ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی تریش برینداربوون، کە ١٠ کەسیان هاووڵاتیی ئوردونین. 

وەزارەتی تەندروستیی میسر بڵاویکردەوە، پاسەکە ٤٣ سەرنشینی هەڵگرتبوو کە ٢٢ کەسیان هاووڵاتیی ئوردونی بوون، و لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا ٢١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٠ کەسیان لە نێو قوربانییەکاندا ئوردونین. 

حوسام عەبدولغەفار، وتەبێژی فەرمیی وەزارەتی تەندروستیی میسر، ڕایگەیاند دەستبەجێ دوای پێگەیشتنی هەواڵی ڕووداوەکە، ژووری ئۆپەراسیۆنە ناوەندییەکان چالاک کراوە. لە سەرەتادا گیانلەدەستدانی ١٦ کەس و برینداربوونی ٢٨ کەس ڕاگەیەندرا، کە سەرجەمیان بۆ وەرگرتنی چارەسەر و چاودێریی پزیشکیی پێویست گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام دواتر ئاماری قوربانییان بۆ ٢١ گیانلەدەستدان بەرزبووەوە. 

لای خۆیەوە، کەناڵی فەرمیی «مەملەکە»ی ئوردونی لە هەواڵێکی بەپەلەدا پشتڕاستی کردەوە کە لە کۆی گشتیی قوربانییەکانی ڕووداوەکە، ١٠ کەسیان هاووڵاتیی وڵاتەکەیانن. بەپێی زانیارییەکانی کەناڵەکە، کۆی ژمارەی سەرنشینانی پاسەکە ٤٣ کەس بووە کە ٢٢ کەسیان لە ڕەگەزنامەی ئوردونی بوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 29 خولەک پێش ئێستا

    ئەمریکا.. دەركردنی كۆچبەران كراوەتە یاری ڤیدیۆیی و ناڕەزایی لێکەوتووەتەوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوای 9 ڕۆژ لە لافاوەكەی نیپاڵ دوو كرێكار بە زیندوویی ڕزگار كران

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: بەرزى نرخی وزە و لێشاوی كۆچبەران بەریتانیا بەرەو كارەسات دەبات

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    داهاتی ئەم هەفتەی سلێمانی کەمیکردووە و گەیشتووەتە نزیکەی شەش ملیار دینار

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەرەنسا.. هەوڵدان بۆ قەدەغەکردنى پۆشینی حیجاب کاردانەوەى لێ دەکەوێتەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە ئەمریكا داوای پچڕاندنى پەیوەندییە سەربازییەکانی واشنتۆن و ئیسرائیل دەكرێت

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا ئەو پارانەى کە بە ئۆكرانیا و ناتۆى داوە لە ئەوروپاى وەردەگرێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: گەرووی هورمز بەبێ ویستی ئێمە ناکرێتەوە

سەرەتا