1 کاتژمێر پێش ئێستا
41 جار خوێنراوەتەوە
ئەمریکا مانەوەی هێزەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست درێژ کردەوە
بەپێی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، پیت هێگسێس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا، بڵاوەپێکردنی هێزەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تا ساڵی ٢٠٢٧ درێژ دەکاتەوە، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئەگەری بەردەوامبوونی جەنگی ئێران.
ڕۆژنامەکە لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردووەتەوە، بڕیاری درێژکردنەوەی مانەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا، نیشاندەری ئەگەری بەردەوامبوونی جەنگە لەگەڵ ئێران تا ساڵی داهاتوو. ئامانج لەم ستراتیژییە سەربازییە کراوەیەش، دەستەبەرکردنی بژاردەی زۆرترە بۆ دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا.
لەگەڵ ئەوەشدا، هێشتنەوەی ئەم قەبارە فراوانە لە هێز کە پێکهاتووە لە ١٩ کەشتیی جەنگی، یەکەکانی بەرگریی ئاسمانی، فڕۆکەی شەڕکەر و هێزەکانی پەڕەشوتەوان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، فشارێکی زۆر و تا دێت زیاتر دەخاتە سەر سەربازەکان و خێزانەکانیان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە