1 کاتژمێر پێش ئێستا
128 جار خوێنراوەتەوە
لە سبەینێوە پلەکانی گەرما ٢ بۆ ٣ پلە بەرز دەبنەوە، بەڵام گەرمای بەتین کۆتایی هاتووە
پەیام
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی ناوچەکە کاریگەریی بارستەهەوا فێنکەکەی دەریای ناوەڕاست بەرەو لاوازبوون دەچێت و لە ڕۆژی چوارشەممەوە پلەکانی گەرما دوو تا سێ پلە بەرزدەبنەوە، بەڵام شەپۆلە گەرما بەهێزەکان بە تەواوی کۆتایییان پێهاتووە.
بەپێی دواین پێشبینییە کەشناسییەکان، ئەمڕۆ سێشەممە، ١ی ئەیلولی ٢٠٢٦، کاریگەریی ئەو بارستەهەوا فێنکەی ڕووی لە ناوچەکە کردووە بە لاوازی بەردەوام دەبێت، بەوهۆیەوە پلەکانی گەرما بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو بە بڕی یەک پلەی سیلیزی بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن. لە هەمان کاتدا خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت و لەنێوان ٥ بۆ ١٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت و ئاراستەکەشی بەرەو باکووری ڕۆژئاوا دەبێت.
لە ڕۆژی چوارشەممە، ٢ی ئەیلولی ٢٠٢٦ەوە، کاریگەریی ئەو بارستەهەوا فێنکە بە تەواوی لەسەر ناوچەکە دوور دەکەوێتەوە. ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بە ڕێژەی ٢ تا ٣ پلەی سیلیزی بە بەراورد بە ڕۆژی سێشەممە، و دواتر پلەکانی گەرما بۆ ماوەیەکی نادیار لە ئاستێکی جێگیردا دەمێننەوە.
سەرەڕای بەرزبوونەوەی ڕێژەییی پلەکانی گەرما لە ڕۆژانی ئایندەدا، شارەزایانی کەشناسی ناوچەکە دەڵێن، کە شەپۆلە گەرما بەهێز و بێزارکەرەکان بۆ ئەم وەرزە کۆتایییان پێهاتووە و لەمەودوا ناوچەکە تووشی شەپۆلی گەرمای توند نابێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە