2 رۆژ پێش ئێستا 248 جار خوێنراوەتەوە

پێدەچێت سەرۆکانی ئەمریکا، ڕووسیا و چین پێکەوە کۆ ببنەوە

پەیام

بڕیارە لە لوتکەی داهاتووی ئەی پیکدا، سەرۆکانی ڕووسیا، ئەمریکا و چین کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵی ئەنجام بدەن. 

یوری ئوشاکۆڤ، یاریدەدەری کۆشکی کرێملین، ڕایگەیاند، ڤلادیمیر پووتین، دۆناڵد ترامپ و شی جین پینگ، ئەگەری هەیە لە لوتکەی داهاتووی ڕێکخراوی هاریکاریی ئابووریی ئاسیا و زەریای هێمن (ئەی پیک) لە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوودا کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵی ئەنجام بدەن. 
ئوشاکۆڤ ڕوونیکردەوە بابەتەکە تاوتوێ کراوە و چاوەڕوان دەکرێت هەرسێ سەرۆک بەشداری لوتکەکە بکەن، ئەگەر دۆخەکەش بەو شێوەیە بێت، ئەوا دەرفەتی سازدانی کۆبوونەوەکە دەڕەخسێت. 

ڕووسیا، چین و ئەمریکا ئەندامن لە ڕێکخراوی ئەی پیک کە لە ٢١ وڵات پێکدێت. بڕیاریشە ڕۆژانی ١٨ و ١٩ی تشرینی دووەمی داهاتوو، شاری شێنجێنی چین میوانداریی لوتکەکە بکات. لەبەرانبەردا، ئانا کێلی، وتەبێژی کۆشکی سپی، ڕایگەیاند لە ئێستادا هیچ ڕاگەیەندراوێکی فەرمییان سەبارەت بە بەشداریکردنی دۆناڵد ترامپ لە لوتکەی ئەی پیک نییە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 خولەک پێش ئێستا

    ئەمریکا.. دەركردنی كۆچبەران كراوەتە یاری ڤیدیۆیی و ناڕەزایی لێکەوتووەتەوە

  • 53 خولەک پێش ئێستا

    دوای 9 ڕۆژ لە لافاوەكەی نیپاڵ دوو كرێكار بە زیندوویی ڕزگار كران

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: بەرزى نرخی وزە و لێشاوی كۆچبەران بەریتانیا بەرەو كارەسات دەبات

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    داهاتی ئەم هەفتەی سلێمانی کەمیکردووە و گەیشتووەتە نزیکەی شەش ملیار دینار

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەرەنسا.. هەوڵدان بۆ قەدەغەکردنى پۆشینی حیجاب کاردانەوەى لێ دەکەوێتەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە ئەمریكا داوای پچڕاندنى پەیوەندییە سەربازییەکانی واشنتۆن و ئیسرائیل دەكرێت

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا ئەو پارانەى کە بە ئۆكرانیا و ناتۆى داوە لە ئەوروپاى وەردەگرێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: گەرووی هورمز بەبێ ویستی ئێمە ناکرێتەوە

سەرەتا