1 کاتژمێر پێش ئێستا
159 جار خوێنراوەتەوە
دژه تیرۆر: ١٠ درۆن له ئاسمانی ههولێر خرانه خوارهوه
هێزەکانی هاوپەیمانان ١٠ درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە ئاسمانی هەولێر تێکشکاند، هاوکات سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاندووە، بە مووشەک و درۆن هێرشیان کردوەتە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە هەولێر.
بەپێی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ لەنێوان کاتژمێر ٠١:١٣ بۆ ٠٣:٣١ـی بەرەبەیان، سیستەمی بەرگریی هێزەکانی هاوپەیمانان لە سنووری ئاسمانی پارێزگای هەولێر رووبەڕووی هێرشی درۆن بوونەتەوە و سەرجەمیان خستووەتە خوارەوە، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی لێ بکەوێتەوە.
لە لایەکی دیکەوە، سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکان راگەیاند. سوپای پاسداران ئاماژەی بەوە کردووە کە لەرێگەی مووشەک و درۆنەوە بنکەکانی سوپای ئەمریکایان لە هەولێر کردووەتە ئامانج.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی سوپای پاسداران، هێرشەکان بوونەتە هۆی وێرانکردنی ناوەندێکی چاککردنەوە، کۆگای کەرەستە تەکنیکییەکان و سیستەمێکی ئاراستەکردنی باڵۆنی سیخوڕی کە سەر بە سوپای ئەمریکان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە