04/09/2026 230 جار خوێنراوەتەوە

لە شەڕی هێزەكانی حكومەتی یەمەن و حووسییەكاندا 80 كەس كوژران

پەیام 

جارێكی دیكە ئاگری جەنگ لە یەمەن هەڵگیرسایەوە، لە پێكدادانێكی قورسدا لە نێوان چەكدارانی حوسی و هێزەكانی حكومەت، زیاتر لە 80 كەس لە هەردوو لا كوژران.
 
سەرچاوە سەربازییەكانی حكومەتی یەمەن ئاشكرایان كرد كە لە میانی شەڕ و پێكدادانەكانی ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینیدا، 39 سەربازیان لە ناوچەكانی كەناراوەكانی دەریای سوور، بەتایبەتی لە گوندەكانی حودەیدە وەعز گیانیان لەدەست داوە.

لە بەرانبەردا، سەرچاوە پزیشكییەكان لەو ناوچانەی كە لەژێر كۆنترۆڵی حوسییەكانن لە پارێزگاكانی ئیب و تەعز، پشتڕاستیان كردەوە كە نەخۆشخانەكان تەرمی 42 چەكداری حوسییان وەرگرتووە كە لەو شەڕانەدا كوژراون. 

بەپێی زانیارییە سەربازییەكان، ئەم خولە نوێیەی جەنگ دوای ئەوە دەستی پێ كرد كە حوسییەكان بە پاڵپشتیی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و مووشەكی بالیستی، هێرشێكی زەمینیی فراوانیان كردە سەر پێگەكانی حكومەت لە ڕۆژئاوای تەعز و توانیان پێشڕەوی بكەن. 

ئەم پەرەسەندنە بە سەختترین ڕووبەڕووبوونەوە دادەنرێت لە نێوان هەردوو لادا لە دوای ئاگربەستەكەی نیسانی 2022ـەوە. پێشتریش حكومەتی یەمەن هۆشداریی دابوو كە حوسییەكان پیلانیان داناوە بۆ كۆنترۆڵكردنی كەناراوەكانی بابولمەندەب. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەواڵگری سووریا تۆمەتباری سەرەکی کۆمەڵکوژی بانیاسی ساڵی ٢٠١٣ دەستگیر کرد

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    لافاوه‌كه‌ی ئیسته‌نبووڵ زیانی لێكه‌وته‌وه‌ و ئه‌مڕۆ كراوه‌ته‌ پشوو

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەلەستین داوای سزادانی هەندێک گرووپی چەکدار دەکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لیژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور: جه‌نگی یه‌مه‌ن هه‌زاران كه‌سی بێ ماڵوحاڵ كردووه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ریاز... دەسەڵاتدارانی سعودیە داوا لە هاووڵاتیان دەکەن لە ماڵەکانیان بمێننەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌شتییه‌كی گواستنه‌وه‌ی كۆنتێنه‌ر له‌ گه‌رووی هورمز پێكرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    حووسییەکان: فڕۆکەخانەی مەلیک خالد و پاڵاوگەی ئارامکۆمان بە ئامانج گرت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تاران: دەستکاری پێشنیازەکەی واشنتۆنمان کردووە

سەرەتا