04/09/2026 312 جار خوێنراوەتەوە

سووریا.. میدیاكارێكی دیاری سەردەمی ڕژێمی ئەسەد دەستگیركرا

پەیام 

لە چوارچێوەی هەڵمەتی ڕاوەدوونانی ئەو كەسایەتییانەی پەیوەندییان بە ڕژێمی پێشووەوە هەبووە، هێزە ئەمنییەكانی سووریا میدیاكارێكی دیاریان لە دەوروبەری دیمەشق دەستگیر كرد. 

سەرچاوە فەرمییەكان ئاشكرایان كرد، هێزەكانی ئاسایش بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی تیرۆر، ئۆپەراسیۆنێكیان بۆ دەستگیركردنی (سەناڵ ئیبراهیم خدر) ئەنجام داوە، كە تێیدا چەند كەسێكی دیكەشیان دەستگیر كردووە كە كاریان لەگەڵ كردووە. 

سەناڵ خدر لە سەردەمی بەشار ئەسەددا ڕۆڵێكی بەرچاوی هەبووە؛ پۆستەكانی پەیامنێری جەنگی و سەرۆكی لقی میدیای جەنگی لە "بەرگریی نیشتمانی" وەرگرتووە، هەروەها بەرپرسیارێتیی پەیوەندییە گشتییەكانی لە ئەنجوومەنی وەزیران لەئەستۆ بووە. 

لە بەرانبەردا، دەسەڵاتدارانی ئێستای سووریا تا ئەم ساتە هیچ وردەكارییەكیان لەسەر جۆری تۆمەتەكان و پرۆسە یاساییەكانی ئەو میدیاكارە بڵاو نەكردووەتەوە و بێدەنگییان هەڵبژاردووە. 

میدیاكانی دیمەشق دەڵێن، لێكۆڵینەوە ئەمنییەكان بەردەوامن بۆ ئاشكراكردنی تەواوی وردەكارییەكان، ئەمەش بەشێكە لە هەڵمەتێكی گەورەتر بۆ كۆنترۆڵكردن و لێپرسینەوە لەو كەسانەی ڕۆڵیان هەبووە لە مانەوەی ڕژێمی پێشوودا. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە هێرشێكدا بۆ سەر كڵێسایەك لە ئوردون دەیان كەس كوژران و بریندار بوون

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەڵەستین.. دوو سەربازی ئیسرائیل كوژران و سیانی دیكەش برینداربوون

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی شۆك كرد و دەستبەرداری پاراستنیان دەبێت

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    گەمارۆی دەریایی ئەمریكا 25 ملیار دۆلار زیانی لە ئێران داوە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەوەیەكگرتووەكان: منداڵانی غەززە ڕووبەڕووی توندوتیژی و فشاری دەروونیی سەخت بوونەتەوە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا: لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەمێنینەوە، بەڵام زامنی ئاسایشیان ناكەین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سعودیە زنجیرەیەک هێرشی نوێی کردە سەر حووسییەکان

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ هه‌وڵ و فشاری به‌رده‌وام بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی جه‌نگ هه‌یه‌

سەرەتا