1 کاتژمێر پێش ئێستا 94 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریکا.. دەركردنی كۆچبەران كراوەتە یاری ڤیدیۆیی و ناڕەزایی لێکەوتووەتەوە

پەیام 

كۆشكی سپی بۆ پەرەپێدان بە سیاسەتە توندەكانی دژی كۆچبەران، پەنا بۆ دروستكردنی یاریی ڤیدیۆیی دەبات، كە تێیدا ڕاوەدوونان و دەركردنی كۆچبەران كراوەتە یاری، ئەمەش ناڕەزایەتییەكی توندی ڕێكخراوەكانی لێ كەوتەوە. 

ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ ئەمڕۆ هەینی بە فەرمی دوو یاریی ڤیدیۆیی لەسەر ماڵپەڕەكەی بڵاوكردەوە؛ یەكەمیان لەسەر شێوازی یارییە بەناوبانگەكەی "مار" (سنەیك) دروست كراوە، كە تێیدا یاریزانەكە ڕۆڵی تۆم هۆمان، گەورەڕاوێژكاری ترەمپ بۆ كاروباری كۆچبەران دەبینێت، و دەبێت ئەو كۆچبەرانە كۆبكاتەوە كە لە ڕووباری ڕیۆ گراندی پەڕیونەتەوە بۆ ئەوەی دەریان بكات. 

لە بەرانبەردا، یارییەكی دیكەیان بە ناوی "پاراستنی سنوور لە قەرەباڵغی" بڵاوكردەوە كە تیایدا ئەركی یاریزانەكە دروستكردنی دیواری سنوورییە لەگەڵ مەكسیك بۆ ڕێگریكردن لە پەڕینەوەی خەڵك. 

ئەمێلیا گارسیا گریڤاڵ، بەڕێوەبەری هاوبەشی ڕێكخراوێكی مەدەنییە لە تێكساس، بە توندی ڕەخنەی لەو كارە گرت و وتی: "ئەمە كارێكی قێزەونە، ئەوان ساڵانێكە یاری بە ژیانی مرۆڤەكان دەكەن و ئێستاش كارە دڕندانەكانیان كردووەتە یاریی ڤیدیۆیی. " 

كۆشكی سپی بەرگریی لەو هەنگاوەی كرد و ئەوەی بە بەشێك لە كلتووری سەركەوتن و كات بەسەربردن ناو برد، لە كاتێكدا چالاكوانان پێیان وایە دیزاینەرەكانی ئەو یارییە بەتەواوی هەستی مرۆڤدۆستی و بەزەییان لەدەست داوە بەرانبەر بە نەهامەتییەكانی كۆچبەران.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 31 خولەک پێش ئێستا

    دەرهێنانی نەوت لە دوورگەكانی فۆكلاند گرژیی نێوان بەریتانیا و ئەرجەنتین زیاد دەكات

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا.. دەركردنی كۆچبەران كراوەتە یاری ڤیدیۆیی و ناڕەزایی لێکەوتووەتەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوای 9 ڕۆژ لە لافاوەكەی نیپاڵ دوو كرێكار بە زیندوویی ڕزگار كران

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: بەرزى نرخی وزە و لێشاوی كۆچبەران بەریتانیا بەرەو كارەسات دەبات

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    داهاتی ئەم هەفتەی سلێمانی کەمیکردووە و گەیشتووەتە نزیکەی شەش ملیار دینار

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەرەنسا.. هەوڵدان بۆ قەدەغەکردنى پۆشینی حیجاب کاردانەوەى لێ دەکەوێتەوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە ئەمریكا داوای پچڕاندنى پەیوەندییە سەربازییەکانی واشنتۆن و ئیسرائیل دەكرێت

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا ئەو پارانەى کە بە ئۆكرانیا و ناتۆى داوە لە ئەوروپاى وەردەگرێتەوە

سەرەتا