1 کاتژمێر پێش ئێستا
19 جار خوێنراوەتەوە
توێژینه‌وه‌یه‌ك: شیرینی و خواردنه‌وه گازییەكان مه‌ترسیی نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان زیاتر دەكەن
پەیام
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانكۆی سیدنی ئوسترالی دەریخستووە، شیرینی و خواردنه‌وه گازی و وزە بەخشەكان مه‌ترسیی نه‌خۆشییه ده‌رونییه‌كان لەسەر مێردمنداڵان زیاتر ده‌كه‌ن، بەڵام خواردنی به‌رده‌وامی میوه‌كان نیشانه‌كانی خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ كەمدەكەنەوە.
توێژینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن لیلی ده‌یڤدسۆن سه‌رپه‌رشتی كراوه و له ماوه‌ی سێ ساڵدا چاودێریی زیاتر له شه‌ش هه‌زار خوێندكاری كردووه، ده‌ركه‌وتووه كه هه‌ر ژه‌مێكی زیاده‌ی میوه ئه‌گه‌ری تووشبوون به خه‌مۆكی به ڕێژه‌ی 13% و دڵه‌ڕاوكێ به ڕێژه‌ی 7% كه‌مده‌كاته‌وه.
لە توێژینەوەكەدا جه‌ختیش لەوە كراوەتەوە، پێویسته خێزان و قوتابخانه‌كان بژارده‌ی خۆراكی ته‌ندروست دابین بكه‌ن و ئاو و میوەی فرێش بۆ قوتابییان دەستەبەر بكەن، لەو ڕێگەیەوە گەنجان لە مه‌ترسیی نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان دووربخەنەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە