1 کاتژمێر پێش ئێستا
190 جار خوێنراوەتەوە
جەنگی بە ئامانجگرتنی کەشتییەکان لەنێوان ئەمریکا و ئێران چوهتە قۆناغێکی توندەوە
لە پێشهاتێکی نوێدا و لە چوارچێوەی هەڵکشانی پێکدادانە دەریاییەکان، هێرشە ئاڵوگۆڕکراوەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بۆ سەر کەشتییە سەربازییەکان و نەوتهەڵگرەکان چڕ بووەوە و لەماوەی تەنیا یەک ڕۆژدا نزیکەی ١٠ کەشتی لە گەرووی هورمز کرانە ئامانج، هاوکات بارەگای خاتەم ئەلئەنبیا دەڵێت هێرشەکانیان توندتر دەکەن.
وەک ئاماژەیەک بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ لە ململانێی نێوان ئێران و ئەمریکا، هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند لە وەڵامی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر سێ نەوتهەڵگری ئێرانی لە نزیک دوو ناوچەی ستراتیژیی کەرتی نەوتی وڵاتەکەی، هێرشیان کردووەتە سەر سێ کەشتیی نەوتهەڵگر بەهۆی تێپەڕبوونیان بە ڕێڕەوی ڕێپێنەدراوی گەرووی هورمز، لە پاڵ بەئامانجگرتنی سێ کەشتیی سەربازیی ئەمریکی؛ هاوکات لە شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە، سوپای پاسداران پێشگرتن و بەئامانجگرتنی بەلەمێکی بێسەرنشینی ئەمریکای ڕاگەیاند کە هەوڵی دابوو بچێتە ناوچەیەکی پارێزراو لە گەرووی هورمز، و هۆشداریشی دا کە پێویستە سەرجەم کەشتییەکان لە ڕێڕەوە قەدەغەکراوەکان دوور بکەونەوە، بەپێچەوانەوە دەکرێنە ئامانج.
ئەم پەرەسەندنە لە کاتێکدایە کە واشنتن هەڕەشەی نقوومکردنی نەوتهەڵگرەکانی ئێران دەکات ئەگەر تاران بەردەوام بێت لە هێرشکردنە سەر کەشتیگەلی دەریایی ئەمریکا ئەمڕۆش سێ کەشتی ئێرانی بە ئامانج گرتووە، لەبەرانبەریشدا بارەگای سەربازیی "خاتەم ئەلئەنبیا" ی ئێران دووپاتی کردەوە لێدان و هێرشەکانی داهاتوویان بۆ سەر کەشتییە سەربازییەکانی ئەمریکا زۆر لە پێشوو توندتر و بەهێزتر دەبێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە