1 کاتژمێر پێش ئێستا
26 جار خوێنراوەتەوە
سوپای ئەمریكا لێكۆڵینەوەی لە دزەكردنی زانیاری سەربازیی بۆ ڕاگەیاندنەكان كردووە
پەیام
ڕۆژنامەیەكی ئەمریكی بڵاوی كردەوە: دوای دزەكردنی زانیاری سەربازیی بۆ ڕاگەیاندنەكان پشكنینی ئاشكراكردنی درۆ بۆ ژمارەیەك كارمەندی ئەمریكی كراوە.
ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمز لە زاری ژمارەیەك بەرپرسی وڵاتەكەیەوە بڵاوی كردەوە: لە لایەن وەزارەتی جەنگەوە و بەهۆی دزەكردنی چەند زانیارییەكی سەربازیی بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن، نزیكەی 50 ئەفسەر و كارمەندی دەستەی ئەركانی هاوبەشی ئەمریكا پشكنینی ئاشكراكردنی درۆیان بۆ ئەنجام دراوە.
بەپێی زانیارییەكان، هەموو ئەو سەرباز و فەرمانبەر مەدەنیانە پشكنینی درۆیان بۆ كراوە و لە كاتی لێكۆڵینەوەكەدا پرسیاری ئەوەیان لێ كراوە كە زانیارییان لەبارەی كەمبوونەوەی ئەمباری مووشەك و چەكی و تەقەمەنی سوپای ئەمریكا بۆ ڕۆژنامەنووسان دزە پێكردبێت.
بە وتەی سەرچاوەكان، لە دوای دەركەوتنی وردەكاریی لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن لەبارەی كەمبوونەوەی ئەمباری چەك و تەقەمەنی سوپای ئەمریكا، لەوانە مووشەكی سیستمی بەرگری ئاسمانی پاتریۆت، مانگی ڕابردوو پشكنینی درۆ بۆ ئەو ژمارە ئەفسەر و فەرمانبەرانەی دەستەی ئەركانی هاوبەشی ئەمریكا كراوە كە لە بنەڕەتدا خۆیان 1500 بۆ 2000 ئەفسەر و بەرپرس دەبن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە