1 کاتژمێر پێش ئێستا 54 جار خوێنراوەتەوە

بەرەكانی شەڕ لە یەمەن گەرم بوونەتەوە و دەیان كەس كوژران

پەیام

شەڕ و پێكدادانی نێوخۆیی لە یەمەن سەری هەڵداوەتەوە و تەنیا ئەمڕۆ زیاتر لە 60 كەس كوژراون.

جارێكی دیكە بەرەكانی شەڕ لە پارێزگاكانی تەعز و حودەیدە لە یەمەن گەرم بوونەوە. هێزەكانی حكوومەت بە پاڵپشتی هێزەكانی "عەمالیقە"ی باشوور هێرشێكی پێچەوانەیان لە باشووری ناوچەی جەراحی دەست پێكردووە و توانیویانە دەست بەسەر بەرزاییەكانی "سەعید تەها" و "زیبان"دا بگرن.

لەوبارەوە ئاژانسی فرانس پرێس بڵاوی كردەوە، لە ئەنجامی پێكدادانەكانی ئەمڕۆدا زیاتر لە 60 كەس كوژراون كە لە نێویاندا مەدەنی هەن.

سەرچاوە سەربازییەكانی یەمەن ئەوەیان بڵاو كردووەتەوە كە لە چەند كاتژمێری ڕابردوودا لە تەعز 26 سەربازیان كوژراوە و سەرچاوەكانی نزیك لە حووسییەكانیش كوژرانی 31 چەكداری ڕیزەكانیانی بڵاو كردووەتەوە. 

لە ڕووی مرۆییەوە، ئاژانسی هەواڵی یەمەن ڕایگەیاند: بەهۆی تۆپبارانی حوسییەكان بۆ سەر ڕێگەی "هیجە عەبد"، چوار هاووڵاتی كوژراون و نۆی دیكەش بریندار بوون. 

هاوكات نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداری دا كە لە ماوەی تەنیا دوو ڕۆژدا نزیكەی 1790 خێزان لە تەعەز ئاوارە بوون. 

لە لایەكی دیكەوە، حكومەتی یەمەنیش هۆشداری دا كە هەر جووڵەیەكی حوسییەكان بەرەو گەرووی بابولمەندەب بە توندی وەڵام دەدرێتەوە و ڕووبەڕووی شكست دەبنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 53 خولەک پێش ئێستا

    بۆ گۆڕینی نەخشەی جیهان 164 وڵات دەنگیاندا و ئەمریكاش دژی وەستایەوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرەكانی شەڕ لە یەمەن گەرم بوونەتەوە و دەیان كەس كوژران

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوپای ئەمریكا لێكۆڵینەوەی لە دزەكردنی زانیاری سەربازیی بۆ ڕاگەیاندنەكان كردووە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    نێردەكانی ترەمپ بەپێشنیارێكی نوێی كۆتایی هێنان بە جەنگ گەیشتنە مۆسكۆ

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    هه‌زار و 342 كه‌س به‌ لافاوه‌كه‌ی نیپاڵ مردوون و پێنج هه‌زاریش بێسه‌روشوێنن

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    بایک: بەرەوپێشچوونی پرۆسەی ئاشتی پێویستی بە هەنگاوی یاسایی و سیاسییە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆلیڤیا.. ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ سه‌ربازگه‌یه‌ك 10 كوژراو و ده‌یان برینداری لێكه‌وته‌وه‌

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    نه‌خشه‌ی جیهان به‌ شێوازێكی نوێ ده‌كێشرێته‌وه‌

سەرەتا