2 کاتژمێر پێش ئێستا
149 جار خوێنراوەتەوە
دوای ڕووسیا؛ كۆشنهر و ویتكۆف دهچنه ئۆكرانیا
پەیام
ڤلادیمیر پووتین لە مۆسکۆ لەگەڵ نێردراوانی ئەمریکا ستێڤ ویتکۆف و جارید کوشنەر بۆ تاوتوێکردنی قەیرانی ئۆکرانیا کۆبووەوە، هاوکاتیش بۆ ماوەی سێ ڕۆژ هێرشە ئاسمانییەکانی ئۆکرانیا و ڕووسیا ڕاگیراون.
کۆبوونەوەکە کە لە کۆشکی کرێملین بەڕێوەچوو، شەشەمین دیداری لەم جۆرەیە لەنێوان سەرۆکی ڕووسیا و نێردراوەکانی ئەمریکادا. پووتین لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاند تەواوی پێکهاتە و ڕەهەندەکانی ململانێکە تاوتوێ دەکەن و ئامادەیی مۆسکۆشی نیشاندا بۆ خستنەڕووی تێڕوانینەکانیان سەبارەت بە دۆخەکە. هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە ئەم جۆرە پەیوەندییانە هەمیشە سوودبەخشن، بەتایبەتی کە بڕیارە دانوستانکارەکان دواتر ڕاستەوخۆ سەردانی کیێڤ بکەن.
لە بەشێکی تری قسەکانیدا، سەرۆکی ڕووسیا ستایشی هەوڵەکانی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکای کرد و ئاماژەی بەوە دا ناوبراو بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی ململانێی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا. پووتین خۆشحاڵیی خۆی بۆ کارکردن لەگەڵ ویتکۆف و کوشنەر دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە ئاستی متمانە بە نێوەندگیرییەکەیان لەلایەن ڕووسیاوە زۆر بەرزە و متمانەبوون بە نێوەندگیرەکان پرسێکی زۆر گرنگە.
ویتکۆف و کوشنەر ڕۆژی شەممە گەیشتنە مۆسکۆ و ئێوارەی هەمان ڕۆژ، لەگەڵ پووتین کۆبوونەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە