2 کاتژمێر پێش ئێستا
102 جار خوێنراوەتەوە
کاندیدێکی سەرۆکایەتیی فەرەنسا ڕیفراندۆم بۆ قەدەغەکردنی حیجاب ڕەت دەکاتەوە
کاندیدێکی سەرۆکایەتیی فەرەنسا ڕیفراندۆم بۆ قەدەغەکردنی حیجاب ڕەت دەکاتەوە و جەنگی سەر ئێران بە "بێهوودە" ناودەبات
ژان لوک مێلانشۆن، کاندیدی چەپڕەو بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی فەرەنسا لە ساڵی ٢٠٢٧، ڕەتیکردەوە هیچ پێشنیازێک بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بە مەبەستی قەدەغەکردنی حیجاب لە شوێنە گشتییەکان پەسەند بکات لە ئەگەری سەرکەوتنی پارتی "گردبوونەوەی نیشتمانی" ی ڕاستڕەوی توندڕەو بە سەرۆکایەتیی مارین لوپێن"
ناوبراو لە میانی کۆبوونەوەیەکی هەڵبژاردندا جەختی کردەوە چیدیکه هیچ جەنگێکی ئایینی لەسەر خاکی فەرەنسا ڕووناداتەوە؛ ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە فەرەنسا بەستنی حیجاب بۆ فەرمانبەرانی کەرتی گشتی قەدەغەیە و لە ساڵی ٢٠٠٤یشەوە لە قوتابخانە سەرەتایی و ناوەندییەکاندا جێبەجێ دەکرێت.
لە لایەکی دیکەشەوە مێلانشۆ جەنگی ئەمریکا و ئیسڕائیلی بۆ سەر ئێران بە «بێهوودە» ناوبرد و ڕایگەیاند: هیچ پەیوەندییەکمان بە جەنگە نایاساییەکانتان، کۆمەڵکوژی و پرۆسەکانی جینۆسایدەوە نییە کە ئەنجامی دەدەن».
بڕیارە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی فەرەنسا لە ١٨ی نیسانی ٢٠٢٧ و گەڕی دووەمیش لە ٢ی ئایاری هەمان ساڵ بەڕێوەبچێت، بەبێ بەشداریی ئیمانوێل ماکرۆن کە بەهۆی بردنەوەی دوو خولی لەسەریەک لە سەرۆکایەتیکردنی وڵاتەکە، مافی خۆکاندیدکردنەوەی نییە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە