56 خولەک پێش ئێستا
127 جار خوێنراوەتەوە
نێردەكانی ترەمپ بەپێشنیارێكی نوێی كۆتایی هێنان بە جەنگ گەیشتنە مۆسكۆ
پەیام
هەردوو نێردەی سەرۆكی ئەمریكا بە سەردانێك گەیشتنە ڕووسیا و پێشنیارێكی نوێیان بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆكرانیا پێیە.
میدیاكانی ڕووسیا بڵاویان كردەوە: جارید كۆشنەر و ستیڤ ویتكۆڤ نێردەی سەرۆكی ئەمریكا بە سەردانێك گەیشتنە مۆسكۆ.
پێگەی ئاكسیۆس بڵاوی كردەوە: هەر دوو نێردەكەی سەرۆكی ئەمریكا ئەمڕۆ شەممە چاویان بە ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی ڕووسیا دەكەوێت و پاشان سبەی یەكشەممە لەگەڵ ڤولودیمێر زیلینسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا كۆ دەبنەوە.
پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند: جارید كۆشنەر و ستیڤ ویتكۆڤ كە پێشنیازی كۆتاییهێنانی جەنگی بەردەوامی ئۆكرانیانیان پێیە بۆ مۆسكۆ دەنێرێت. وتیشی: ئەوان دانوستكاری باشن و پێدەچێت هەلێكی باش بۆ هێنانەدی ڕێككەوتن هەبێت.
سەرۆكی ئەمریكا ڕەتی كردەوە وردەكاریی پێشنیارە نوێیەكەی كۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆكرانیا ئاشكرا بكات، تەنها ڕایگەیاند كەبیرۆكەیەكیان بۆ ئاشتی هەیە.
لە ماوەی مانگەكانی ڕابردووی ئەمساڵ و بەهۆی سەرگەرمیی ئەمریكا بە جەنگی ئێرانەوە هەولچە دیبلۆماسییەكان بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگی ڕووسیا ـ ئۆكرانیا كە بە درێژترین جەنگی ئەورووپا لە دوای جەنگی جیهانیی دووەمەوە دادەنرێت، تووشی بەربەست بووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە