06/09/2026 232 جار خوێنراوەتەوە

بەرپرسێكی ڕوسیا: دیدارەكەی پوتین و نێردراوەكانی ترەمپ بنیاتنەر بووە

پەیام

بەرپرسێكی ڕوسیا دیدارەكەی سەرۆكی وڵاتەكەی و نێردراوەكانی هاوتا ئەمریكییكەی بە "بنیاتنەر" و "بەسوود" وەسف دەكات.

یۆری ئوشاكۆڤ، ڕاوێژكاری سیاسەتی دەرەوەی كۆشكی كۆماریی ڕووسیا (كرێملین)، دیدارەكەی ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی ڕووسیا لەگەڵ ستیڤ ویتكۆف و جارێد كوشنەر نێردە تایبەتەكانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، بە "بنیاتنەر و بەسوود و لەسەر بنەمای متمانە" وەسف كرد.

ئەم قسانەی یۆری ئوشاكۆڤ دوابەدوای كۆبوونەوەی نێوان پوتین و ویتكۆف و كوشنەر هات و تێیدا زانیاری دا كە كۆبوونەوەكە نزیكەی سێ كاتژمێری خایاندووە، وتیشی: هەر دوو لا باسیان لە ڕێگاكانی چارەسەركردنی قەیرانی ئۆكرانیا و چەند پرسێكی دیكەی هەنووكەیی كردووە.

ئوشاكۆڤ ڕایشیگەیاند: پوتین لە میانی كۆبوونەوەكەدا پێزانینی خۆی بۆ هەوڵەكانی نێوەندگیری ئەمریكا بۆ چارەسەركردنی كێشەكە دەربڕی.

هەر وەك ڕاوێژكارەكەی كرێملین ئامادەیی پوتینی بۆ بەردەوامبوون لە كاركردن لەگەڵ لایەنی ئەمریكی بۆ گەیشتن بە چارەسەری سیاسی و دیپلۆماسی پشتڕاست كردەوە. شاندە ئەمریكییەكەیش وەڵامێكی جددییان بە خستنەڕووی پێشنیاری جۆراوجۆر بۆ چارەسەر نیشان دا و خواستی خۆیشیان بۆ كۆتاییهێنان بە پڕۆسە سەربازییەكان بە خێرایی دەربڕی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەڕەنسا خۆی بۆ گەورەترین خۆپیشاندان بە ناوی "شەممەی تووڕەیی" ئامادە دەكات

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە سێ مانگدا بە گەرما 50 هەزار كەس لە ئەورووپا گیانیانلەدەستداوە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: مافی ئەوەم هەیە بۆ جاری سێیەم خۆم كاندید بكەمەوە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ داوا دەكات سنوورداركردنی خێرایی ستارلینك لەسەر ئۆكرانیا ڕابگیرێت

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    چین.. بەهۆی بوومەلەرزەیەكەوە 16 كەس گیانیانلەدەستدا و 65ی دیكەش برینداربوون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كۆشكی سپی: پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان هێرش ناكه‌ینه‌ سه‌ر ئێران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ: به‌زووی جه‌نگ كۆتایی دێت و نرخی نه‌وت داده‌به‌زێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    توركیا و لیبیا ده‌سه‌ڵاته‌ ده‌ریاییه‌كانی نێوانیان دیاری كرد

سەرەتا