پێش 4 هەفتە 407 جار خوێنراوەتەوە

لوبنان. لە هێرشێکی ئاسمانییدا ١٠ کەس کوژران و داوای چۆڵکردنی چەند ناوچەیەکیش کرا

پەیام
لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمــڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان، ١٠ کەس کوژران و ٧ی دیکەش بریندار بوون، هاوکات هۆشداری چۆڵکردنی چەند ناوچەیەکی دیکەش دراوە. 
بەپێی لێدوانی بەرگریی شارستانیی باشووری لوبنان، قوربانییەکان بەهۆی دوو هێرشی ئاسمانییەوە بوون کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ کراونەتە سەر شارۆچکەی کفڕومان. هاوکات ئەوەش پشتڕاست کراوەتەوە کە ئیسرائیل دوو هێرشی دیکەی ئاسمانیی کردووەتە سەر هەردوو شارۆچکەی عەرەب سەلیم و نەبەتیەی سەروو لە باشووری لوبنان. 
لە لایەکی دیکەوە، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل هۆشدارییەکی بەپەلەی ئاراستەی دانیشتووانی شارۆچکەی دێر زەهرانی لە قەزای نەبەتیە کردووە. لە هۆشدارییەکەدا داوا لە دانیشتووانی باڵەخانەیەک دەستبەجێ شوێنەکانیان جێبهێڵن. 
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی سوپای ئیسرائیل، ئەو باڵەخانەیە دەکەوێتە نزیک دامەزراوەیەکی سەر بە حزبوڵڵای لوبنانی کە هێزەکانیان بەنیازن هێرشی بکەنە سەر. لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی هاووڵاتییان و خێزانەکانیان، داوایان لێ کراوە بە خێرایی شوێنەکە چۆڵ بکەن و لانی کەم بە دووریی ٣٠٠ مەتر لێی دوور بکەونەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    حوسییەکان پێشڕەویی سوپای یەمەن ڕەتدەکەنەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ له‌ یه‌مه‌ن چی ده‌گوزه‌رێت و دواین پێشهاته‌ سیاسی و سه‌ربازییه‌كان چین؟

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەبروسکە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە ساڵیادی حەوتی ئۆکتۆبەر؛ کەناری رۆژاوا و دەروازەکان دادەخرێن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سعودییه‌.. وڵاتانی ئه‌ندام له‌ ڕێكه‌وتنی مه‌ككه‌ كۆ ده‌بنه‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عەراقچی: تاران ئامادەیە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی دادپەروەرانە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران لێكۆڵینەوە لە بۆچوونی ئەمریكا بەرانبەر پلانە حەوت خاڵییەكەی دەكات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: گەرووی هورمز ناکەینەوە تا مەرجەکەمان جێبەجێ نەکرێت

سەرەتا