2 کاتژمێر پێش ئێستا 124 جار خوێنراوەتەوە

له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له‌ یه‌مه‌ن نزیكه‌ی ٣٠٠ كه‌س كوژراون

دەیان هێرشی ئاسمانی کرایە سەر بنکەکانی حووسییەکان لە چەندین پارێزگای یەمەن، هاوکات بەهۆی پێکدادانەکانی ڕۆژانی دواییدا زیاتر لە ٣٠٠ کەس کوژراون. 
سەرچاوە یەمەنییەکان ئاشکرایان کرد کە هێرشە ئاسمانییەکان سەربازگە، کۆبوونەوە و مۆڵگەکانی حووسییەکانیان لە پارێزگاکانی بەیدا، مەئریب، زالـع، تەعز و حودەیدە کردووەتە ئامانج. بەپێی سەرچاوەکان، بەشە هەرە گەورەی هێرشەکان سەربازگەی حووسییەکانی لە پارێزگای بەیدا پێکاوە، لەگەڵ بەئامانجگرتنی شوێنەکانیان لە ناوچەکانی جووبە، عەبدیە و سرواح لە مەئریب، هاوکات سەنگەرەکانیان لە پارێزگای زالـع بوردومان کراون. 
ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوەش کرد کە هێرشی ئاسمانیی سنووردار کراوەتە سەر کۆبوونەوەی حووسییەکان لە ناوچەی مەقبەنە لە ڕۆژئاوای تەعز و جەبەل دەباس لە ناوچەی حەیس لە پارێزگای حودەیدە. 
لە لایەکی دیکەوە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا شەڕ و پێکدادانی سەخت لەنێوان چەکدارانی حووسی و هێزەکانی حکومەت لە ناوچە جیاجیاکانی یەمەن ڕوویداوە. ئەم ڕووبەڕووبوونەوانە کە لە باشووری ڕۆژئاوای وڵاتەکە چڕ بوونەتەوە، بوونەتە هۆی کوژرانی زیاتر لە ٣٠٠ کەس و هەڵاتنی دەیان خێزان لە ماڵەکانی خۆیان. 
دوو سەرچاوەی سەربازی لە هێزەکانی حکومەت بە ئاژانسی دەنگوباسی "فرانس پرێس" یان ڕاگەیاندووە، ٨٤ لە چەکدارەکانیان لەنێوان نیوەڕۆی شەممە تا بەیانیی یەکشەممە کوژراون. لەبەرانبەردا، چوار سەرچاوە لە لایەنی حووسییەکان پشتڕاستیان کردووەتەوە کە ٥٧ چەکداریان لە هەمان ماوەدا کوژراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له‌ یه‌مه‌ن نزیكه‌ی ٣٠٠ كه‌س كوژراون

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    لوبنان. لە هێرشێکی ئاسمانییدا ١٠ کەس کوژران و داوای چۆڵکردنی چەند ناوچەیەکیش کرا

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە ڕاگەیاندنی ئاگربەستەوە تاکو ئەمڕۆ نزیکەی شەش هەزار کەس کوژراون و برینداربوون

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا: ڕۆژانە نۆ ملیۆن بەرمیل نەوت بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕێت

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: لەگەڵ ئەمریكادا لە شەڕێكی چارەنووسسازداین

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕووفاتی 100 فەڵەستینی كەرتی غەززە دەرهێنرانەوە و بە خاكسپێردران

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێرشەكانی ئەمریكا و ئێران چڕ بووەتەوە و لە یەك ڕۆژدا 10 كەشتی پێكران

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئیسرائیل باشووری لوبنانی بۆردومان کرد

سەرەتا