پێش 4 هەفتە 432 جار خوێنراوەتەوە

یسرائیل کاتس: فەرمانمان بە سوپا کرد خۆی بۆ شەڕێکی گشتگیر ئامادە بکات

پەیام

بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل فەرمانیان بە سوپا کردووە بۆ شەڕێکی گشتگیر لە کەناری ڕۆژاوا ئامادە بێت. 

دەستەی پەخشی ئیسرائیل لە زاری ییسرائیل کاتس، وەزیری بەرگرییەوە بڵاوی کردەوە، کە لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆکوەزیران، فەرمانیان بە سوپا کردووە خۆی بۆ "شەڕێکی گشتگیر دژی تیرۆر" لە کەناری ڕۆژاوا ئامادە بکات. کاتس هەڕەشەی ئەوەشی کردووە کە ئەگەر ئامادەکاریی بۆ هێرشێکی هاوشێوەی حەوتی ئۆکتۆبەر پشتڕاست بکرێتەوە، ئەوا شەڕێکی فراوان بەرپا دەکەن. ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە کە ڕێگە نادەن ڕاپەڕینێک لە کەناری ڕۆژاوا دروست بێت کە ساڵانێک بخایەنێت، بەڵکوو کار دەکەن بۆ ئەوەی بە خێرایی و بە یەکجاری کۆتایی بە ڕووبەڕووبوونەوەکان بهێنن. 

لە لایەکی دیکەوە، بنیامین نەتانیاهۆ هەڕەشەی بەردەوامبوونی پرۆسەکانی کرد بۆ لەناوبردنی ئەوانەی بە "تێکدەر" ناوی بردن، لەگەڵ ڕاوەدوونانی ئەو لایەنانەی کە ڕەوانەیان دەکەن. هەروەها جەختی لە خاپوورکردنی تەواوەتیی ژێرخانی "تیرۆر" لە کەناری ڕۆژاوا کردەوە. 

ئەم پێشهاتانە لە کاتێکدان کە هێرش و توندوتیژییەکانی ئیسرائیلییەکان لە کەناری ڕۆژاوا بە شێوەیەکی بێپێشینە زیادیان کردووە، کە بە وتەی سەرچاوەکان لەژێر پاراستنی سوپای ئیسرائیلدا ئەنجام دەدرێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    حوسییەکان پێشڕەویی سوپای یەمەن ڕەتدەکەنەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ له‌ یه‌مه‌ن چی ده‌گوزه‌رێت و دواین پێشهاته‌ سیاسی و سه‌ربازییه‌كان چین؟

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەبروسکە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە ساڵیادی حەوتی ئۆکتۆبەر؛ کەناری رۆژاوا و دەروازەکان دادەخرێن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سعودییه‌.. وڵاتانی ئه‌ندام له‌ ڕێكه‌وتنی مه‌ككه‌ كۆ ده‌بنه‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عەراقچی: تاران ئامادەیە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی دادپەروەرانە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران لێكۆڵینەوە لە بۆچوونی ئەمریكا بەرانبەر پلانە حەوت خاڵییەكەی دەكات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: گەرووی هورمز ناکەینەوە تا مەرجەکەمان جێبەجێ نەکرێت

سەرەتا