1 کاتژمێر پێش ئێستا 156 جار خوێنراوەتەوە

ژاپۆن لە نەخشە نوێیەكەی جیهان ناڕازییە و داوای پێداچوونەوە و چاككردنی دەكات

پەیام

ژاپۆن بە فەرمی ناڕەزایەتیی خۆی گەیاندە نەتەوە یەكگرتووەكان لەسەر نەخشە نوێیەكەی جیهان كە كۆمەڵەی گشتی پەسەندی كردووە، ئەمەش بەهۆی تۆماركردنی دوورگەكانی "كوریل"ی كێشەلەسەر لەگەڵ ڕووسیا، وەك بەشێك لە سنووری ئەو وڵاتە و داوای چاككردنەوەی دەكات.

مینۆرۆ كیهارا، وتەبێژی حكومەتی ژاپۆن ڕایگەیاند، كە وڵاتەكەی لە ڕێگەی كەناڵە دیپلۆماسییەكانەوە ناڕەزایەتییەكەی پێشكەش كردووە، بە مەبەستی ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی چەمك و تێگەیشتنە هەڵەكان دەربارەی خاك و ناوی جوگرافیی ناوچەكانی ژاپۆن.

كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان هەفتەی ڕابردوو وەشانی نوێی نەخشەكەی پەسەند كردبوو، كە تێیدا ئەفریقا بە ڕووبەرێكی گەورەتر بەراورد بە نەخشەكانی پێشوو و ئەمریكای باكوور و ئەورووپا بە ڕێژەیی بچووكتر دەردەكەون، ئەمەش ناڕەزایەتی و ڕەخنەی ئەمریكاشی لێكەوتەوە.

مێژووی ناكۆكییەكە بۆ ساڵی 1945 دەگەڕێتەوە، كاتێك یەكێتیی سۆڤیەت دەستی بەسەر دوورگەكاندا گرت و دانیشتووانە ژاپۆنییەكانی دەركرد.

گرژییەكانی مۆسكۆ و تۆكیۆش لەم دواییانەدا دوای سەردانی ڤلادیمێر پوتینی سەرۆكی ڕووسیا بۆ دوورگەكان توندتر بوون؛ لەكاتێكدا ژاپۆن سەردانەكەی بە هەنگاوێكی "قبووڵنەكراو" ناوبرد، مۆسكۆ سەرجەم داواكارییەكانی تۆكیۆی ڕەتكردەوە و بە تەواوەتی بێ بنەمای یاسایی لەقەڵەمی دان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ژاپۆن لە نەخشە نوێیەكەی جیهان ناڕازییە و داوای پێداچوونەوە و چاككردنی دەكات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی زیادبوونی گرژییەكانیانەوە، جەزائیر بەتەواوی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیمارات پچڕاند

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاکستان ڕێکەوتننامەی مەککە بۆ بەرگریکردن لە سعودییە کارا دەکات؟ وەزیری دەرەوە وەڵام دەداتەوە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ڕاوێژكارانی تڕه‌مپ هۆشدارییان له‌ به‌رده‌وامی جه‌نگی ئێران داوه‌

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    بلومبێرگ: ئێران خۆی بۆ جه‌نگێكی درێژخایه‌ن ئاماده‌ ده‌كات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان جه‌نگی سه‌ر ئێران كۆتایی دێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا: ئێران بژارده‌ی زۆری نیه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    به‌ریتانیا پێداچوونه‌وه‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌كانی ده‌كات

سەرەتا