1 کاتژمێر پێش ئێستا
43 جار خوێنراوەتەوە
تڕهمپ: دوای ههڵبژاردنهكان جهنگی سهر ئێران كۆتایی دێت
پهیام
دۆناڵد ترامپ لە وتارێکدا لە شاری دالاس ڕایگەیاند جەنگی بەرانبەر ئێران کەمێک دوای هەڵبژاردنەکان کۆتایی دێت.
لە میانەی وتارێکی جەماوەریدا لە شاری دالاسی ویلایەتی تێکساس، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد جەنگەکە کەمێک دوای هەڵبژاردنەکان کۆتایی دێت. ترامپ وتی: "ئێرانییەکان بە هیوای دۆڕاندنی ئێمە لە هەڵبژاردنەکاندا خۆیان گرتووە، بەوپێیەی هیواخوازن مامەڵە لەگەڵ دیموکراتە لاواز و گێلەکاندا بکەن. " ئاماژەی بەوەش کرد کە ئێران لە لێواری داڕمانی تەواوەتیدایە.
سەبارەت بە بازاڕی وزە، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند لە جەنگی بەرانبەر ئێران سەرکەوتن بەدەستدەهێنن و لە ئێستاشدا سەرکەوتوون، جەختیشی کردەوە دەستبەجێ دوای سەرکەوتنیان نرخەکانی نەوت ڕوو لە دابەزین دەکەن. ترامپ وتیشی "ئێمە کۆنتڕۆڵی گەرووی هورمزمان کردووە و پێم وایە دەبێت ناوی بنێین گەرووی ترامپ. " باسی لەوەش کرد کە وڵاتەکەی ئەمڕۆ زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە و زیاتر لە کۆی بەرهەمی ڕووسیا و عەرەبستانی سعودییە نەوت و گاز بەرهەم دەهێنێت.
لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا، ترامپ ئاشکرای کرد کە هەوڵەکانی ئێران بۆ بەئامانجگرتنی کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا بەهۆی بەکارهێنانی کڵاوەی جەنگیی مانۆڕدەرەوە زۆر زیاتر لە ئامانجەکانیان نزیک بوونەتەوە. سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمیی تاران، ترامپ جەختی کردەوە ڕێگە بە ئێران نادەن ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و وتی: "ئەگەر ڕێککەوتننامە ئەتۆمییەکەشم هەڵنەوەشاندبایەوە و بە فڕۆکەی بۆمبهاوێژی بی-٢ لێمان نەدابوونایە، ئێستا خاوەنی چەکی ئەتۆمی بوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە