1 کاتژمێر پێش ئێستا 211 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: لە بەدەستهێنانی وزەی ئاشتیخوازی ئەتۆمی پاشەكشە ناكەین

پەیام

باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە نەمسا جەختی كردەوە، كە وڵاتەكەی دەستبەرداری مافی ڕەوای بۆ بەدەستهێنانی وزەی ئاشتیخوازی ئەتۆمی نابێت و دەركردنی بڕیارنامەی وڵاتانی ڕۆژئاوای لە ئەنجوومەنی پارێزگارانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بە نمایشێكی سیاسی لەقەڵەم دا.

بەگوێرەی بەشی سیاسەتی دەرەوەی ئاژانسی تەسنیم، باڵیۆزی ئێران لە ڤیەننا لە كاردانەوە بەرامبەر بڕیارنامەكەی ئەنجوومەنی پارێزگاران ڕایگەیاند: ڕژێمەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل لە جەنگێكی دەستدرێژیكارانە و نایاساییدا هێرشیان كردووەتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییە ئاشتیخوازەكانی ئێران كە لەژێر ڕێككەوتنی پارێزبەندیی ئاژانسدان و ڕێكارەكانی پشكنین و پشتڕاستكردنەوەیان تێكداوە.

باڵیۆزخانەكە ئاماژەی بەوە كردوە، كە دواتر ڕۆژئاوا هەمان ئەو تێكچوونەی وەك بیانوویەك بۆ دەركردنی بڕیارنامەی ئەنجوومەنی پارێزگاران دژی تاران بەكارهێناوە. 

باڵیۆزخانەی ئێران ڕاشیگەیاند: ئەوانەی بنەما سەرەكییەكانی یاسای نێودەوڵەتییان بە ئاشكرا پێشێل كردووە لەگەڵ لایەنگر و پشتیوانەكانیان، خاوەنی هیچ پێگە و شەرعییەتێك نین.

لە كۆتایی بەیاننامەكەدا هاتووە، كە ئەم نمایشە سیاسییە تەنانەت لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیش ناگاتە هیچ ئەنجامێك و ئێران هەرگیز لە مافی ڕەوا و یاسایی خۆی بۆ خاوەندارێتیی بەرنامەی ئەتۆمیی ئاشتیخوازانە پاشەكشە ناكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: لە بەدەستهێنانی وزەی ئاشتیخوازی ئەتۆمی پاشەكشە ناكەین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سی بی ئێس نیوز: به‌هۆی بۆردومانه‌كانی ئێرانه‌وه‌؛ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ئوردون زیانیان پێگه‌یشتووه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران مووشه‌كی بالیستی پێشكه‌وتووی به‌كارهێناوه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: له‌ پێگه‌یه‌كی ئه‌تۆمیی ئێران جووڵه‌مان به‌دی كردووه‌ و بۆردومان ده‌كه‌ین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ٢٠ وڵات ڕێکاریان بەرانبەر ئۆردوگاکان گرتوەتە بەر

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئوردون: لە کۆی ٢٠ مووشەکی بالیستی ئێران ١٨-مان خستە خوارەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئیسرائیل کونسوڵخانەی بەریتانیای لە قودس داخست و دیبلۆماتکارانی دەرکرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: ده‌ كه‌شتیمان به‌ ئامانج گرت

سەرەتا