1 کاتژمێر پێش ئێستا 45 جار خوێنراوەتەوە

بلومبێرگ: ئێران خۆی بۆ جه‌نگێكی درێژخایه‌ن ئاماده‌ ده‌كات

په‌یام

ڕۆژنامەکانی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" و "بلومبێرگ" بڵاویانکردەوە، ڕاوێژکارانی کۆشکی سپی هۆشدارییان داوە لە ئەگەری بەردەوامیی جەنگی ئێران تا ٢٠٢٩، لەکاتێکدا تاران ئامادەیی بۆ رووبەڕووبوونەوەیەکی درێژخایەن هه‌یه‌. 

ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" لە زاری بەرپرسانی ئەمریکییەوە ئاشکرای کردووە، ڕاوێژکارە پلەبەرزەکانی کۆشکی سپی بە نهێنی تاوتوێی ئەوەیان لەگەڵ دۆناڵد ترامپ کردووە کە ڕەنگە جەنگی دژ بە ئێران تا کۆتایی خولی سەرۆکایەتییەکەی بەردەوام بێت. بەرپرسانی وەک جەی دی ڤانس و مارکۆ ڕوبیۆ لەگەڵ ترامپ باسیان لە ئەگەری بەردەوامیی بەرەنگاربوونەوەی ئێران کردووە، کە ئەوەش دەبێتە هۆی درێژبوونەوەی ململانێکان تا كۆتایی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی تڕه‌مپ و دەستبەکاربوونی سەرۆکی نوێ لە ساڵی ٢٠٢٩دا. ئەمە لەکاتێکدایە کە ترامپ بەردەوام بە یاریدەدەرەکانی ڕادەگەیەنێت ئارەزووی لە چارەسەرێکی خێرای جەنگەکەیە، بەڵام هاوکات پشتیوانی لە گەمارۆیەکی ئابووریی درێژخایەن دەکات بۆ ناچارکردنی دەسەڵاتدارانی تاران بە هەڵوەشاندنەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەیان. 

لە لایەکی دیکەوە، ئاژانسی "بلومبێرگ" لە زاری بەرپرسێکی ئێرانییەوە بڵاویکردەوە، تاران خۆی بۆ جەنگێکی سەختتر ئامادە کردووە و ئەگەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەوام بێت لە هێرشکردنە سەر خاک و ژێرخانی وڵاتەکەی، ئاستی كاردانه‌وه‌كانی بەرزتر دەکاتەوە. ئەو بەرپرسە جەختی لەوەش کردووەتەوە کە تاران بەنیازی پاشەکشە نییە لەبەرانبەر گەمارۆی دەریایی ئەمریکا و هێرشەکان بۆ سەر کەشتییە نەوت هەڵگرەکانی، ئاماژەی بەوەش داوە کە هەرچەندە گوشارە ئابوورییەکان ڕوو لە زیادبوونن، بەڵام سەرکردایەتیی ئێران ئەم جەنگە لەگەڵ ئەمریکا وەک مەترسییەکی جدی له‌سه‌ر خۆی دەبینێت. 

بەپێی وتەی هەمان بەرپرس، ئەم جەنگەی واشنتن بژاردەیەکی کەمی لە بەردەم تاراندا هێشتووەتەوە و پاڵی پێوە دەنێت بەردەوام بێت لە شەڕکردن. دەشڵێت ئێران خەریکی ئاوەدانکردنەوە و ڕێکخستنەوەی توانای سەربازیی خۆیەتی و بڕی پێویستی مووشەک بەدەستەوەیە بۆ ئەوەی خولێکی درێژخایەنی جەنگ بەڕێوە ببات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    بلومبێرگ: ئێران خۆی بۆ جه‌نگێكی درێژخایه‌ن ئاماده‌ ده‌كات

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان جه‌نگی سه‌ر ئێران كۆتایی دێت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا: ئێران بژارده‌ی زۆری نیه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    به‌ریتانیا پێداچوونه‌وه‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌كانی ده‌كات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا.. فڕۆكه‌یه‌ك له‌ ڕێڕه‌وی خۆی لایدا و پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دوای سێ ڕۆژ له‌ ڕاگیرانی؛ هێرشه‌كانی ڕووسیا بۆسه‌ر ئۆكرانیا ده‌ستیان پێ كرده‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    واشنتن پێشنیازی ڕەوانەکردنی دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران بۆ ئەنجومەنی ئاسایش دەکات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    قوربانیانی لافاوەكەی نیپاڵ تادێت بەرزدەبێتەوە و هۆشداری بڵاوبوونەوەی پەتاش دەدرێت

سەرەتا