2 کاتژمێر پێش ئێستا 145 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتی نەوت: بەرهەمە نەوتییەكان بە نرخی پاڵپشتیكراو دەمێنێتەوە

پەیام

كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكانی عێراق كە یەكێك لە پێكهاتەكانی وەزارەتی نەوتە ڕایگەیاند: نرخی بەرهەمە نەوتییەكانی ئامادەكراو بۆ هاووڵاتیان گۆڕانی بەسەردا نەهاتووە و بە پاڵپشتیكراو دەمێنێتەوە.

لە ڕوونكردنەوەیەكدا لەوبارەوە، كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكانی سەر بە وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوە دا كە "ئەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاو كراوەتەوە لەبارەی نرخی بەرهەمە نەوتییەكان تەنیا بۆ فەرمانگەكانی دەوڵەت و كەرتەكانی دیكەیە و ئەو بەرهەمانە ناگرێتەوە كە بۆ هاووڵاتیان دابین كراوە".
هەر لەوبارەوە، كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكانی عێراق ڕایشیگەیاند: بەرهەمەكانی ئامادەكراو بۆ هاووڵاتیان بە نرخی پاڵپشتیكراوی خۆیان ماونەتەوە كە لای هەمووان ئاشكرا و ڕوونە.

لای خۆیشیەوە وەزارەتی نەوتی عێراق هەر لەوبارەوە ڕوونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: نرخی بەرهەمە نەوتییەكانی تایبەت بە هاووڵاتیان هیچ گۆڕانێكی بەسەردا نەهاتووە و تائێستاش بە نرخی پاڵپشتیكراو دەفرۆشرێت.

ڕوونكردنەوەكانی وەزارەتی نەوتی عێراق دوای ئەوە دێت كە دوابەدوای بڵاوكردنەوەی نووسراوێكی بۆ بەرزكردنەوەی نرخی سووتەمەنی دەنگۆی بەرزكردنەوەی نرخی ئەو بەرهەمانەشی لێ كرا كە تایبەتە بە هاووڵاتیان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتی نەوت: بەرهەمە نەوتییەكان بە نرخی پاڵپشتیكراو دەمێنێتەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    گروپە چەكدارەكان: بەو مەرجە چەك دادەنێین یاسایەك دابنرێت و هەمووان بگرێتەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە لیبیاوە 388 كۆچبەری عێراقی گەڕێندرانەوە و هێشتا ژمارەیەكی دیكەش ماون

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    لەپێناو ڕاكێشانی كۆمپانیاكانیان بۆ عێراق، زەیدی سەردانی ئەوروپا دەكات

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی ناكۆكییەكانی پارتی لەگەڵ سەرۆككۆمار وەزیرەكەیان ناچێتە ڕێوڕەسمێكی باڵیۆزەكان

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو؛ كۆمیسیۆن تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر به‌كارهێنانی كارتی نیشتیمانی كرد

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    سەركردەكانی عێراق بۆ گەیشتنە ڕێككەوتن لەسەر ڕێكارەكانی چەكدانان كۆدەبنەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    بانكی ناوەندی: سەرجەم سزاكانی سەر كەرتی بانكی عێراق لابراون

سەرەتا