1 کاتژمێر پێش ئێستا
113 جار خوێنراوەتەوە
بۆ ههڵبژاردنهكانی داهاتوو؛ كۆمیسیۆن تاقیكردنهوهی لهسهر بهكارهێنانی كارتی نیشتیمانی كرد
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، لە ڕێگای وەرگرتنی داتای فەرمانبەرانەوە، پڕۆسەی تاقیکردنەوەی بەکارھێنانی کارتی نیشتمانی بۆ ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو، ئەنجامداوە.
کۆمیسیۆنەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، لە کۆبوونەوەکەیدا بە ھەماھەنگی لەگەڵ نوێنەرانی وەزارەتی ناوخۆ، ٥٠ تۆماری فەرمانبەرانی وەک نموونە وەرگرتووە کە تیایدا پڕۆسەی بەکارھێنانی کارتی نیشتمانی بۆ ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو، تاقیکراوەتەوە
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، ئەم ڕێکارانە لە چوارچێوەی ھەماھەنگی نێوان کۆمیسیۆن و وەزارەتی ناوخۆ دێت بۆ تەواوکردنی پێداویستییە تەکنیکی و یاساییەکانی بەکارھێنانی کارتی نیشتمانی بۆ ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە ھەڵبژاردنەکانی ڕابردوودا، پشتی بە کارتی دەنگدان بەستبوو و ئێستاش ھەوڵدەدات لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو تەنھا پشت بە کارتی نیشتمانی ببەستێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە