1 کاتژمێر پێش ئێستا 127 جار خوێنراوەتەوە

بەهۆی ناكۆكییەكانی پارتی لەگەڵ سەرۆككۆمار وەزیرەكەیان ناچێتە ڕێوڕەسمێكی باڵیۆزەكان

پەیام

كێشەكانی نوێنەرانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغداد لەگەڵ سەرۆككۆماری عێراق ڕەنگدانەوەی لەسەر كاروباری باڵیۆزخانەكان دروستكردووە، بەهۆی ئەوەی فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق كە لە پشكی پارتییە ئامادە نییە سەردانی كۆشكی كۆماری بكات.

بەپێی زانیارییەكانی پەیام هەفتەی پێشوو بڕیار بووە ژمارەیەك لە باڵیۆزانی وڵاتان لە كۆشكی كۆماری لە بەغداد كارنامەی خۆیان پێشكەش بە سەرۆككۆماری عێراق بكەن، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە، مەراسیمەكە سەركەوتوو نەبووە.

بەپێی پرۆتۆكۆلە دبلۆماسییەكان پێویستە باڵیۆز و نوێنەرانی وڵاتان لە كۆشكی كۆماری و لەبەردەم سەرۆككۆماردا كارنامەی خۆیان پێشكەش بكەن، ئەویش بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی عێراق كە لایەنی پەیوەندیدارە بە كونسوڵخانە و باڵیۆزخانەكانەوە، بەڵام وەزیری دەرەوە بەهۆی بڕیاری بایكۆتی سەرۆككۆمارەوە ئامادە نەبووە.
كێشەی وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ سەرۆككۆمار بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە لە دوای دەرچوونی نزار ئامێدی كاندیدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرۆككۆماری عێراق لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە بایكۆت كرا و بڕیاریان دا مامەڵەی لەگەڵ نەكەن، ئەمەش بۆ ململانێی نێوان یەكێتی و پارتی دەگەڕێتەوە لەسەر بەدەستهێنانی ئەو پۆستە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 57 خولەک پێش ئێستا

    لەپێناو ڕاكێشانی كۆمپانیاكانیان بۆ عێراق، زەیدی سەردانی ئەوروپا دەكات

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی ناكۆكییەكانی پارتی لەگەڵ سەرۆككۆمار وەزیرەكەیان ناچێتە ڕێوڕەسمێكی باڵیۆزەكان

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو؛ كۆمیسیۆن تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر به‌كارهێنانی كارتی نیشتیمانی كرد

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    سەركردەكانی عێراق بۆ گەیشتنە ڕێككەوتن لەسەر ڕێكارەكانی چەكدانان كۆدەبنەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    بانكی ناوەندی: سەرجەم سزاكانی سەر كەرتی بانكی عێراق لابراون

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمسیۆن یەكەم هەنگاوی بەكارهێنانی كارتی نیشتمانی بۆ دەنگدان دەستپێدەكات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت: عێراق بەرگەی سەركێشیی دارایی ناگرێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    بارەگاكانی كۆمپانیای كۆڕەك لە كەركووك و نەینەوا و سەڵاحەدینیش داخران

سەرەتا