2 کاتژمێر پێش ئێستا 113 جار خوێنراوەتەوە

بانكی ناوەندی: سەرجەم سزاكانی سەر كەرتی بانكی عێراق لابراون

پەیام

پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند، سەرجەم سزاكانی سەر كەرتی بانكی لابراون و لەمڕۆ بەدواوە هیچ سزایەكی نێودەوڵەتی لەسەر بانكەكان نەماوە.

نزار ناسر حوسێن، پارێزگاری بانكی ناوەندی لە دیدارێكدا لەگەڵ پسپۆڕانی ئابووری جەختی كردەوە كە بەهۆی بەردەوامیی پرۆسەی چاكسازی لە كەرتی بانكیدا بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیای نێودەوڵەتیی "ئۆلیڤەر وایمان"، متمانەی نێودەوڵەتی بە تەواوی بۆ بانكەكان گەڕاوەتەوە و سەرجەم سزاكان هەڵگیراون.

هاوكات دڵنیایی دا كە زۆرینەی پارەی سپاردەكاران لە "بانكی ئەلتەیف" پارێزراوە و لە ئەگەری هەر كورتهێنانێكدا بانكی ناوەندی دەستوەردان دەكات، ئاماژەی بەوەش كرد، وەبەرهێنانەكانی عێراق لە ئەمریكایە وەك تاكە پەناگەیەكی پارێزراو كە پارێزبەندیی تەواوی پێدراوە. 

دەربارەی سیاسەتی دراو و بارستەی نەختینەیی، پارێزگاری بانكی ناوەندی ڕوونی كردەوە، كە بڕی نەختینەی چاپكراو 107 تریلیۆن دینارە و نزیكەی 40 تریلیۆنی لە بازاڕەكاندایە.

 نزار ناسر دووپاتی كردەوە كە بڕیاری گۆڕینی دراو لە دەسەڵاتی بانكی ناوەندیدایە، بەڵام سڕینەوەی سفرەكان پێویستی بە دەركردنی یاسایە لە پەرلەمان، لەگەڵ هەبوونی دەستپێشخەریی نوێی پێدانی قەرز بۆ پاڵپشتیكردنی پڕۆژە ستراتیژییەكان بە هەماهەنگی لەگەڵ كەرتی تایبەت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 خولەک پێش ئێستا

    سەركردەكانی عێراق بۆ گەیشتنە ڕێككەوتن لەسەر ڕێكارەكانی چەكدانان كۆدەبنەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بانكی ناوەندی: سەرجەم سزاكانی سەر كەرتی بانكی عێراق لابراون

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆمسیۆن یەكەم هەنگاوی بەكارهێنانی كارتی نیشتمانی بۆ دەنگدان دەستپێدەكات

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت: عێراق بەرگەی سەركێشیی دارایی ناگرێت

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    بارەگاكانی كۆمپانیای كۆڕەك لە كەركووك و نەینەوا و سەڵاحەدینیش داخران

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا به‌ به‌های 150 ملیۆن دۆلار هێلیكۆپته‌ر به‌ عێراق ده‌فرۆشێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق زیادبوونی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی بۆ سێ ملیۆن به‌رمیل له‌ ڕۆژێكدا ڕاگه‌یاند

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەدان بیانى لە زیندانەکانى عێراقدان و وڵاتانی ئەورووپاش لە وەرگرتنەوەیان بێباكن

سەرەتا