59 خولەک پێش ئێستا 24 جار خوێنراوەتەوە

لەپێناو ڕاكێشانی كۆمپانیاكانیان بۆ عێراق، زەیدی سەردانی ئەوروپا دەكات

پەیام

هەفتەی داهاتوو عەلی زەیدی سەرۆكوەزیرانی عێراق بە سەرۆكایەتیی شاندێكی باڵا و بە ئامانجی بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و وڵاتانی ئەورووپا، سەردانی فەڕەنسا و ئەڵمانیا دەكات.

حەیدەر عەبوودی، وتەبێژی حكوومەتی عێراق ڕایگەیاند، عەلی فالح زەیدی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، هەفتەی داهاتوو لەسەر بانگهێشتێكی فەرمی و بە سەرۆكایەتیی شاندێكی باڵا، سەردانی هەردوو وڵاتی فەڕەنسا و ئەڵمانیا دەكات. 

بە ئامانجی بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و وڵاتانی ئەورووپا و گۆڕینی لێكتێگەیشتنە هاوبەشەكان بۆ هاوبەشییەكی كردەیی و ڕاستەقینە ئەنجام دەدرێت.

بڕیارە لەو سەردانەدا گفتوگۆی چڕ دەربارەی بوارەكانی ئابووریی، وەبەرهێنان، بازرگانی، وزە، پیشەسازی و تەكنەلۆژیا ئەنجام بدرێت و هەردوو لایەن باس لە هاوكارییە كەلتووری و پەروەردەییەكان، دۆسیە سیاسی و ئەمنییەكان و پرسە هەرێمی و نێودەوڵەتییە جێی بایەخەكان دەكەن كە پەیوەندییان بە سەقامگیریی ناوچەكەوە هەیە.

بەغدا لە ڕێگەی ئەم هەنگاوەوە هەوڵ دەدات ئاسۆیەكی نوێ بۆ كۆمپانیا فەڕەنسی و ئەڵمانییەكان بكاتەوە تا بەشداری لە پڕۆژە و دەرفەتە وەبەرهێنانەكانی ناو عێراقدا بكەن. ئەمەش لەگەڵ ئاراستەی حكوومەت بۆ هەمەجۆركردنی ئابووری و پەرەپێدانی كەرتە بەرهەمهێنەرەكان و خزمەتگوزارییەكان دەگونجێت، بە مەبەستی ڕاكێشانی ئەزموونەكان و بەهێزكردنی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی و پشتگیریكردنی پێگەی عێراق لە ئاستی جیهاندا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 59 خولەک پێش ئێستا

    لەپێناو ڕاكێشانی كۆمپانیاكانیان بۆ عێراق، زەیدی سەردانی ئەوروپا دەكات

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی ناكۆكییەكانی پارتی لەگەڵ سەرۆككۆمار وەزیرەكەیان ناچێتە ڕێوڕەسمێكی باڵیۆزەكان

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو؛ كۆمیسیۆن تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر به‌كارهێنانی كارتی نیشتیمانی كرد

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    سەركردەكانی عێراق بۆ گەیشتنە ڕێككەوتن لەسەر ڕێكارەكانی چەكدانان كۆدەبنەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    بانكی ناوەندی: سەرجەم سزاكانی سەر كەرتی بانكی عێراق لابراون

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمسیۆن یەكەم هەنگاوی بەكارهێنانی كارتی نیشتمانی بۆ دەنگدان دەستپێدەكات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت: عێراق بەرگەی سەركێشیی دارایی ناگرێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    بارەگاكانی كۆمپانیای كۆڕەك لە كەركووك و نەینەوا و سەڵاحەدینیش داخران

سەرەتا