1 کاتژمێر پێش ئێستا
91 جار خوێنراوەتەوە
كەلار.. سەرپێچیكارانی تایبەت بە بەفیڕۆدانی ئاو سزا دەدرێن
پەیام
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی كەلار سزای نوێ بۆ سەرپێچیكارانی تۆڕی ئاو ڕادەگەیەنێت.
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی كەلار ئاگادارییەكەی بۆ هاوڵاتیان بڵاوكردەوە و تێیدا ڕایگەیاند، كە سەرپێچیكارانی تایبەت بە بەفیڕۆدانی ئاو بە مەبەستی پاراستنی سامانی ئاو و تۆڕەكانی ئاوی ماڵان لە شارەكەدا، سزای دارایی توند دەدرێن.
بەپێی بڕیارە نوێیەكان، بڕی 50 هەزار دینار سزا بەسەر ئەو هاوبەشانەدا دەسەپێنرێت كە ئاوگرەوە (تەوافە)ی سەربانیان نییە و دەبێتە هۆی بەفیڕۆچوونی ئاو.
هەروەها، هەر هاوبەشێك بە بێ مۆڵەتی فەرمی لە یەك هێڵی ئاو زیاتری هەبێت، بەپێی تیرەی بۆرییەكەی لە نێوان 200 هەزار تا 400 هەزار دینار سزای دارایی دەدرێت.
لەگەڵ ئەوەیشدا، نرخی ئەو ئاوە بەفیڕۆچووەش بەپێی ماوەی بەكارهێنان لە هاوبەشە سەرپێچیكارەكان وەردەگیرێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە