1 کاتژمێر پێش ئێستا
60 جار خوێنراوەتەوە
هاتووچۆی سلێمانی مەرجی نوێی بۆ وەرگرتنی کۆدی سەردانیکردن ڕاگەیاند
پەیام
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی لۆدی سەر ماڵپەڕەکەی و کەمکردنەوەی قۆرخکاری، ڕێکار و مەرجی نوێی بۆ وەرگرتنی کۆدی سەردانیکردنی بەشی مۆڵەت ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ 12ی 9ی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و باسی لەوە كردووە، لەمڕۆوە هاووڵاتییان لە کاتی پڕکردنەوەی خشتەی وەرگرتنی کۆددا دەبێت پابەندی چەند مەرجێک ببن.
بەگوێرەی ئاگادارییەکە، مەرجەکان بریتین لە تۆمارکردنی ناوی سیانیی دروست، بەکارهێنانی ژمارەی تەلەفۆنی ڕاستەقینەی ئەو کەسەی کارەکەی بۆ ڕایی دەکرێت، هەروەها گرتنی وێنەی ڕووخساری کەسەکە بە شێوەی ڕاستەوخۆ و بێ بەکارهێنانی ئیمۆجی یان وێنەگرتنەوە لەبەر شاشە.
هاتووچۆی سلێمانی جەختیشی کردووەتەوە، کە لە کاتی پشکنینی QR Code لە بەشی مۆڵەتدا، ئەگەر هەر زانیارییەک ساختە بێت یان لە سیستەمدا نەبێت، مامەڵەی کەسەکە ڕەت دەکرێتەوە.
لە کۆتایی ئاگادارییەکەدا هاتووە، کۆدی نۆرەگرتنی شەفتی بەیانیان لە یەکشەممە تا پێنجشەممە بەردەست دەبێت، هەروەها شەفتی ئێوارانیش تەنها بۆ ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە دەبێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە