1 کاتژمێر پێش ئێستا 56 جار خوێنراوەتەوە

گرووپە چەكدارەكانی عێراق تێوەگلانیان لە هێرشكردنەسەر سعودیە ڕەتكردەوە

پەیام

گرووپە چەكدارەكانی عێراق تێوەگلانیان لە هێرشكردنەسەر سعودیە ڕەت دەكەنەوە و ئامادەییشیان بۆ لێكۆڵینەوە دەربڕی.

لە ڕاگەیەنراوێكدا، گرووپە چەكدارەكانی دەرەوەی دەسەڵاتی حكومەت لە عێراق، تێوەگلانی خۆیان لە هێرشكردنە سەر وێستگە و دامەزراوەكانی وزەی سعودیە بە توندی ڕەت كردەوە و جەختیان كردەوە كە هەر چەندە ئەو كارە "شانازییەكە، بەڵام ئەوان بانگەشەی بۆ ناكەن". 

گرووپە چەكدارەكان سەرسووڕمانی خۆیان بەرانبەر بە خێرایی حكومەتی عێراق لە قبوڵكردنی ئەو تۆمەتانەدا دەربڕی، بە بێ ئەوەی پشت بە بەڵگەی باوەڕپێكراو، یان لێكۆڵینەوەی شیاو ببەستن. 

هەروەها ئاماژەیان بەوە دا كە دووبارەكردنەوەی تۆمەتەكان تەنها هەوڵێكی شكستخواردووە بۆ داپۆشینی شكستەكانی سعودیە لە بەرانبەر گەلی یەمەندا.

 لە لایەكی دیكەوە، گرووپە چەكدارەكان هەڵوێستی نەگۆڕی خۆیان لە پشتگیریكردنی گەلی یەمەن دووپات كردەوە و هۆشدارییان دا لە تێوەگلاندنی عێراق لە قەیرانەكاندا كە تەنها خزمەت بە نەیارەكان دەكات.

 لە كۆتایی ڕاگەیەنراوەكەدا، ئەو گرووپانە ئامادەیی تەواوی خۆیان بۆ بەشداری لە هەر لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی حكومی بۆ دەرخستەی ڕاستییەكان نیشان دا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    گرووپە چەكدارەكانی عێراق تێوەگلانیان لە هێرشكردنەسەر سعودیە ڕەتكردەوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەجەف.. دۆسیەی ئەو كەسەی گۆشتی بەرازی فرۆشتبوو ڕەوانەی دادگا كرا

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    "رێگە نادەین خاكی عێراق بۆ هەڕەشەکردن لە دراوسێکانمان بەکاربهێنرێت"

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق ژمارەیەك دەروازەی سنووری وەك ڕێكاری كارگێڕی و ئەمنی داخست

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    زەیدی دووشەممە دەگاتە پاریس و لەگەڵ ماكرۆن كۆدەبێتەوە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق لێكۆڵینەوە لە هێرشكردنە سەر سعودیە دەكات و فەرماندەیەكیش دووردەخاتەوە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتی نەوت: بەرهەمە نەوتییەكان بە نرخی پاڵپشتیكراو دەمێنێتەوە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    گروپە چەكدارەكان: بەو مەرجە چەك دادەنێین یاسایەك دابنرێت و هەمووان بگرێتەوە

سەرەتا