46 خولەک پێش ئێستا
50 جار خوێنراوەتەوە
نەجەف.. دۆسیەی ئەو كەسەی گۆشتی بەرازی فرۆشتبوو ڕەوانەی دادگا كرا
پەیام
دۆسیەی ئەو كەسەی گۆشتی بەرازی لە نەجەف فرۆشتووە ڕەوانەی دادگا كرا و پسپۆڕێكی یاسایی دەڵێت یاسا فرۆشتنی گۆشتی بەراز بە تاوان دانانێت.
دۆسیەی ئەو كەسەی چەند ڕۆژێك لەمەوبەر دەستگیرا لەكاتی فرۆشتنی گۆشتی بەراز لە شاری نەجەف ڕەوانەی دادگای تاوانی پارێزگاكە كراوە لەدوای تەواوبوونی بەڵگە و لێكۆڵینەوە چاوەڕوان دەكرێت بەپێی یاسای سزادانی عێراقی سزا بدرێت.
بهپێی زانیارییهكان، تۆمهتبارهكه خاوهنی دوكانی گۆشتفرۆشتن بووه و له زۆنگاوهكانی ناحیهی حوڕیه له قهزای كوفه بهرازی كێویی ڕاو كردووه، دواتر گۆشتهكهی هاڕیوه و له ژێر ناوی گۆشتی قیمهی ئاساییدا به نرخی ههرزان به هاوڵاتییانی فرۆشتووه.
لەبارەی دۆسیەكەوە حەبیب قرەیشی، پسپۆڕی یاسایی و دەستووری وتی: هیچ دەقێكی یاسایی ڕوون نییە كە فرۆشتنی گۆشتی بەراز بە تاوان بناسێنێت و حەرامكردنی گۆشتی بەراز لە شەریعەتی ئیسلام بە مانای ئەوە نایەت بە تاوان ئەژمار بكرێت بەپێی یاسا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە