1 کاتژمێر پێش ئێستا
159 جار خوێنراوەتەوە
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم: نابێت خاكی عێراق ببێته سه‌رچاوه‌ی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر سعودیه
پەیام
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئیدانەی ئه‌و هێرشانه‌ی كرد كه لە عێراقەوە كرانه سه‌ر سعودیه و رایگه‌یاند، "نابێت خاكی عێراق ببێته سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه و ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر وڵاتانی دراوسێ".
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا پشتیوانی خۆی بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و ڕێكارانه ده‌ربڕی كه حكومه‌تی فیدڕاڵی عێراق ده‌یانگرێته‌به‌ر به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له‌و په‌لامارانه و ئاشكراكردن و لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی له‌و لایه‌نانه‌ی ده‌ستیان له هێرشه‌كاندا هه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ڕێزگرتن له سه‌روه‌ریی وڵاتان، په‌یڕه‌وكردنی پره‌نسیپی دراوسێیه‌تیی باش و په‌نابردنه به‌ر دیالۆگ و هاوكاریی دوولایه‌نه، گونجاوترین و تاكه ڕێگه‌ن بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیریی عێراق و پته‌وكردنی ئاشتی و هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه له ته‌واوی ناوچه‌كه‌دا.
ئه‌م هه‌ڵوێسته دوای ئه‌وه دێت كه بۆڕییه نه‌وتییه‌كانی سعودیه ڕووبه‌ڕووی هێرشی درۆنی بوونه‌وه و لە دوای هێرشەكەش حكومەتی عێراق بە فەرمی دەستی بە لێكۆڵینەوە كرد و فەرماندەیەكی ئەمنیشی لە پۆستەكەی دووردەخستەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە