2 کاتژمێر پێش ئێستا
56 جار خوێنراوەتەوە
بافڵ تاڵەبانی: هێرشەکانی سەر سعودیە هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە
پەیام
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاند، هێرشەکەی سەر سعودیە، په‌ره‌سه‌ندنێكی مه‌ترسیداره و هه‌ڕه‌شه له ئاسایش و سه‌قامگیریی عیراق و ناوچه‌كه ده‌كات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم جۆرە کردەوانە سەروەریی نیشتمانی پێشێل دەکەن و دەبنە هۆی ناسەقامگیری لە پەیوەندییە ناوخۆیی و ناوچەییەکاندا، بۆیە پێویستە لێکۆڵینەوەی ورد لەم هێرشانە بکرێت و هێورکردنەوەی دۆخەکە بکرێته پێشینه‌ی کارەکان بۆ ڕێگری‌کردن لە هەر پەککەوتن و پێکدادانێکی قوڵتر.
ئەمەش دەقی پەیامەکەی بافڵ تاڵەبانییە:-
هێرشەکەی ئەمدواییە کە شانشینی عه‌ره‌بیی سعودیەی بە ئامانجگرت، په‌ره‌سه‌ندنێكی مه‌ترسیداره و هه‌ڕه‌شه له ئاسایش و سه‌قامگیریی عیراق و ناوچه‌كه به گشتی ده‌كات. به توندی ئیدانەی ئه‌م هێرشانە و هه‌ر كرده‌وه‌یەکی توندوتیژ ده‌كه‌ین كه ژیانی هاوڵاتییان بخاته مه‌ترسییه‌وه، سه‌روه‌ریی نیشتمانی پێشێل بكات، و ببێتە هۆی ناسەقامگیری په‌یوه‌ندییه ناوخۆیی و ناوچه‌ییه‌كان.
له‌م قۆناغه چاره‌نووسسازه‌دا، ئارامگرتن و دانبه‌خۆداگرتن رێگا راستەکەیە. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه تۆمه‌تباركردن و ئینکارییکردنی یەکتر ئاماژه‌ن بۆ هەستیاریی دۆخه‌كه، به‌ڵام بەردەوامبوونی گرژییه‌كان مه‌ترسیی ئه‌وه‌ی هه‌یه ناوچه‌كه به‌ره‌و په‌ككه‌وتن و پێكدادانێکی قووڵتر و پێشبینی نه‌كراو ببات. به‌په‌له داوا له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین كه ئارامی خۆیان بپارێزن و خۆیان له هه‌ر رێوشوێنێكی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه یان وتارێکی تووند دوور بخه‌نه‌وه كه دۆخه‌كه بەرەو خراپتر ببات.
ئێستا کاتی جێبەجێکردنی دیپلۆماسییەتە. ده‌بێت لێکۆڵینه‌وه له‌م هێرشانە بكرێت و هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه بكرێته پێشینه بۆ ئه‌وه‌ی دەرفەتی پێویست بۆ گفتوگۆیەکی بونیاتنه‌ر و بێپچڕان له نێوان ده‌سه‌ڵاته فیدراڵییه‌کان و لایه‌نه خۆجێییه‌کاندا دابین بكرێت. ئاسایشی ڕاسته‌قینه له ڕێگه‌ی هێزه‌وه به‌دی نایه‌ت، به‌ڵکو له رێگه‌ی مامه‌ڵه‌ی شه‌فاف و پابه‌ندبوونێکی هاوبه‌شه‌وه به سه‌روه‌ریی نیشتمانی و ناوچه‌ییه‌وه ده‌بێت.
یه‌کێتیی نیشتمانیی كوردستان به ته‌واوی ئاماده‌یی خۆی ده‌رده‌بڕێت بۆ ئاسانكاری، پشتگیری و هاریکاریکردن له هه‌ر هه‌وڵێکی ئاشتییانه یان دانوستانێک كه ئامانجی گێڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری، پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی هاووڵاتییان، و مسۆگه‌ركردنی ئاشتی درێژخایه‌ن بێت له سه‌رتاسه‌ری عیراق و ناوچه فراوانه‌که‌دا.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە