1 کاتژمێر پێش ئێستا 104 جار خوێنراوەتەوە

عێراق.. لە سبەی تا پێنجشەممە هاتوچۆی دەروازە سنوورییەكان دەستپێدەكاتەوە

پەیام 

عێراق كاتی دەستپێكردنەوەی قۆناغبەقۆناغی هاتوچۆی گەشتیاری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازە سنوورییەكانی لەگەڵ ئێران ڕاگەیاند، ئەمەش دوای داخرانێكی كاتی دێت كە لەسەر بنەمای هۆكاری ئەمنی گیرابووە بەر. 

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد "هاتوچۆی گەشتیاران لە دەروازەكانی شەلامچە و شەیب دەستیپێكردووەتەوە؛ هاوكات جووڵەی بازرگانی ڕۆژی دووشەممە لە شەلامچە، سێشەممە لە مەندەلی و ڕۆژی پێنجشەممەش لە دەروازەی شەیب دەستپێدەكاتەوە، لە كاتێكدا ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە هەردوو دەروازەی زڕباتییە و مونزرییە بە شێوەی 24 كاتژمێری و بێ پچڕان بەردەوامە". 

داخستنی دەروازە سنوورییەكان دوای هێرشێكی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هات بۆ سەر هێڵێكی بۆریی نەوت لە ناو خاكی سعودیە، كە بەپێی هەڵسەنگاندنە هاوبەشەكانی بەغدا و ڕیاز، هێرشەكە لە ناو خاكی عێراقەوە ئاراستە كرابوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 27 خولەک پێش ئێستا

    عێراق پێویستی بە نزیكەی 10 هەزار بینای قوتابخانەی نوێ هەیە

  • 42 خولەک پێش ئێستا

    عێراق خەرجكردنی 500 ملیار دیناری بۆ شایستەی جووتیاران ڕاگەیاند

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. لە سبەی تا پێنجشەممە هاتوچۆی دەروازە سنوورییەكان دەستپێدەكاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گرووپە چەكدارەكانی عێراق تێوەگلانیان لە هێرشكردنەسەر سعودیە ڕەتكردەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نەجەف.. دۆسیەی ئەو كەسەی گۆشتی بەرازی فرۆشتبوو ڕەوانەی دادگا كرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    "رێگە نادەین خاكی عێراق بۆ هەڕەشەکردن لە دراوسێکانمان بەکاربهێنرێت"

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق ژمارەیەك دەروازەی سنووری وەك ڕێكاری كارگێڕی و ئەمنی داخست

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی دووشەممە دەگاتە پاریس و لەگەڵ ماكرۆن كۆدەبێتەوە

سەرەتا