1 کاتژمێر پێش ئێستا 30 جار خوێنراوەتەوە

زەیدی دووشەممە دەگاتە پاریس و لەگەڵ ماكرۆن كۆدەبێتەوە

پەیام

كۆشكی كۆماریی فەڕەنسا هەواڵی سەردانی سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ وڵاتەكەی و تەوەرەكانی جێباسی سەردانەكە و ئەنجامدانی چەند گرێبەستێك دەكات.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی كۆشكی ئێلیزیەی سەرۆكایەتی فەرەنسا، ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆككۆمار، ڕۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە پێشوازی لە عەلی زەیدی، سەرۆكوەزیرانی عێراق دەكات كە ئەمە یەكەم سەردانییەتی بۆ ئەورووپا لە دوای دەستبەكاربوونیەوە لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا.
 
كۆشكێ ئێلیزێ ڕایگەیاند: ئامانج لەم سەردانە بەهێزكردنی هاوبەشیی نێوان هەر دوو وڵاتە لە بواری وزە، بەرگری، گواستنەوە و ژێرخاندا. هەر دوو لاش تاوتوێی لێكەوتەكانی ناسەقامگیریی ناوچەكە و كاریگەرییەكانی لەسەر جموجوڵی بازرگانی و هەناردەكردنی نەوتی عێراق دەكەن، بە ئامانجی دۆزینەوەی ڕێگەی جێگرەوە بۆ هەناردەكردنی نەوت و كەمكردنەوەی فشارەكان لەسەر بازاڕەكانی جیهان. 

لە تەوەرێكی دیكەی گفتوگۆكاندا، باس لە پەرەپێدانی هاوكارییە ئەمنییەكان و قۆناغی داهاتووی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش دەكرێت، لەگەڵ جەخت كردنەوە لەسەر بەردەوامبوونی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بە ڕێزگرتنی تەواو لە سەروەریی خاكی عێراق، بڕیارە چەند گرێبەستێكیش لەنێوان هەردوو وڵاتدا واژوو بكرێن.

ئەمەو پێشتریش نووسینگەی میدیایی سەرۆكوەزیرانی عێراق هەواڵی سەردانەكەی زەیدیی بۆ فەڕەنسا و كۆبوونەوەی لەگەڵ ماكرۆن لە ڕۆژی دووشەممەدا، بڵاو كرد بووەوە.  

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    زەیدی دووشەممە دەگاتە پاریس و لەگەڵ ماكرۆن كۆدەبێتەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق لێكۆڵینەوە لە هێرشكردنە سەر سعودیە دەكات و فەرماندەیەكیش دووردەخاتەوە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتی نەوت: بەرهەمە نەوتییەكان بە نرخی پاڵپشتیكراو دەمێنێتەوە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    گروپە چەكدارەكان: بەو مەرجە چەك دادەنێین یاسایەك دابنرێت و هەمووان بگرێتەوە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە لیبیاوە 388 كۆچبەری عێراقی گەڕێندرانەوە و هێشتا ژمارەیەكی دیكەش ماون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لەپێناو ڕاكێشانی كۆمپانیاكانیان بۆ عێراق، زەیدی سەردانی ئەوروپا دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆی ناكۆكییەكانی پارتی لەگەڵ سەرۆككۆمار وەزیرەكەیان ناچێتە ڕێوڕەسمێكی باڵیۆزەكان

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو؛ كۆمیسیۆن تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر به‌كارهێنانی كارتی نیشتیمانی كرد

سەرەتا