1 کاتژمێر پێش ئێستا 57 جار خوێنراوەتەوە

"رێگە نادەین خاكی عێراق بۆ هەڕەشەکردن لە دراوسێکانمان بەکاربهێنرێت"

پەیام

هەیبەت حەلبووسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئیدانەی ئەو هێرشانەی کرد، كە کرانە سەر سعوودیە و جەختی کردەوە، "رێگە نادەین خاكی عێراق بۆ هەڕەشەکردن لە دراوسێکانمان بەکاربهێنرێت"

ئەمرۆ 12ی 9ی 2026 لە بەیاننامەیەکدا، حەلبووسی راشیگەیاند: "بەکارهێنانی خاکی عێراق یان ئاسمانەکەی بۆ هەڕەشەکردن لە ئاسایشی سعوودیەی برا یان هەر وڵاتێکی دیکەی دراوسێ، کارێکی رەتکراوە و سەرکۆنەکراوە، ئەم جۆرە کردەوانە بە تەواوی پێچەوانەی سیاسەتی فەرمیی عێراقە".

لە بەشێکی دیکەی هەواڵەکەدا، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران هۆشداری دا لە مەترسییەکانی پەلکێشکردنی عێراق بۆ ناو ململانێ هەرێمییەکان. لەو چوارچێوەیەشدا گرنگیی هێشتنەوەی چەکی تەنیا لە دەستی دەوڵەت و دامەزراوە دەستوورییەکاندا دووپات کردەوە، دەبێت لەژێر فەرمانی راستەوخۆی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکاندا بێت، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ بەهێزکردنی سەروەریی دەوڵەت و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵات.

سەبارەت بە هەنگاوەکانی حکوومەتیش بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخەکە، حەلبووسی پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ ڕێکارەکانی حکومەتی عێراق دەربڕی، بەتایبەتی بڕیاری دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلە بۆ ئاشکراکردنی ئەو لایەنانەی لەم هێرشانەدا تێوەگلاون و رووبەڕووکردنەوەیان بە یاسا.

لەدوای هێرشكردنە سەر سعودیە لە خاكی عێراقەوە، حكومەت بە فەرمی دەستی بە لێكۆڵینەوە كرد و فەرماندەیەكی ئەمنیشی لە پۆستەكەی دووردەخستەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    "رێگە نادەین خاكی عێراق بۆ هەڕەشەکردن لە دراوسێکانمان بەکاربهێنرێت"

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق ژمارەیەك دەروازەی سنووری وەك ڕێكاری كارگێڕی و ئەمنی داخست

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    زەیدی دووشەممە دەگاتە پاریس و لەگەڵ ماكرۆن كۆدەبێتەوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق لێكۆڵینەوە لە هێرشكردنە سەر سعودیە دەكات و فەرماندەیەكیش دووردەخاتەوە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتی نەوت: بەرهەمە نەوتییەكان بە نرخی پاڵپشتیكراو دەمێنێتەوە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    گروپە چەكدارەكان: بەو مەرجە چەك دادەنێین یاسایەك دابنرێت و هەمووان بگرێتەوە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە لیبیاوە 388 كۆچبەری عێراقی گەڕێندرانەوە و هێشتا ژمارەیەكی دیكەش ماون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لەپێناو ڕاكێشانی كۆمپانیاكانیان بۆ عێراق، زەیدی سەردانی ئەوروپا دەكات

سەرەتا