1 کاتژمێر پێش ئێستا
106 جار خوێنراوەتەوە
عێراق ژمارەیەك دەروازەی سنووری وەك ڕێكاری كارگێڕی و ئەمنی داخست
پەیام
حكوومەتی عێراق لە چوارچێوەی ڕێكاری كارگێڕی و ئەمنی بۆ لێكۆڵینەوەش لەو پێشێلكاری و سەرپێچیانەی لەو دەروازانەدا ڕوویداوە، داخستنی ژمارەیەك دەروازەی سنووریی ڕاگەیاند.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: لایەنە ئەمنییە پەیوەندیدارەكان دەستیان بە گرتنەبەری ڕێكاری كارگێڕی و ئەمنی كردووە لە ژمارەیەك دەروازەی سنووری، كەوا پێویست دەكات دابخرێن.
لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كۆمەڵێك ڕێكاری یاسایی پێویست گیراوەتە بەر لەگەڵ چڕكردنەوەی كاری هەواڵگری و لێكۆڵینەوە و وردبینی بۆ زانینی ئەو پێشێلكاری و سەرپێچیانەی لەو دەروازە سنوورییانە ئەنجام دراوە.
ئەو پێشهاتانە لەدوای ئەوەوە هات كە پشتڕاست كرایەوە لە شوێنێكی پارێزگای میسانەوە هێرشی درۆنی كراوەتە سەر سعودیە، حكومەتی عێراق هیچ ڕوونكردنەوەیەكی فەرمی لەبارەی هۆكارەكانی داخستنی دەروازە سنوورییەكان و ماوەی داخستنەكەی ئاشكرا نەكردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە