1 کاتژمێر پێش ئێستا 81 جار خوێنراوەتەوە

بلۆمبێرگ: نرخی بەکرێگرتنی کەشتییەک بۆ تێپەڕبوون بە هورمزدا بەرز بوەتەوە بۆ ملیۆنێک دۆلار

پەیام
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسە جیهانییەکان، بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە، هاتوچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز کەمبووەتەوە. ئەمەش تێچووی کرێی کەشتییەکانی بۆ سەروو یەک ملیۆن دۆلار بەرزکردووەتەوە، لە کاتێکدا هێزی دەریایی ئەمریکا شەوانە یاوەری نەوتهەڵگرەکان دەکات. 

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، داتاکانی کەشتیوانی دەریدەخەن کە هاتوچۆی دەریایی لە گەرووی هورمزدا بەشێوەیەکی بەرچاو پاشەکشەی کردووە، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ فراوانبوونی پێکدادانە سەربازییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. 

هاوکات، داتاکانی ئاژانسی بلومبێرگ ئاشکرایان کردووە کە بۆ یەکەمجار، تێچووی بەکرێگرتنی کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە ڕێڕەوی ئاسایی خۆیدا لە کەنداوەوە بۆ چین، ڕۆژانە یەک ملیۆن دۆلاری ئەمریکی تێپەڕاندووە. ئاژانسەکە هۆکاری ئەم بەرزبوونەوەیەی گەڕاندووەتەوە بۆ کەمبوونەوەی ژمارەی ئەو کەشتییانەی ئامادەن بە گەرووی هورمزدا تێپەڕن، ئەوەش لە سێبەری هەڵکشانی گرژییەکانی ناوچەکەدا. 

لەبارەی ڕێکارە ئەمنییەکانیشەوە، کریس ڕایت، وەزیری وزەی ئەمریکا، لە وەڵامی پرسیارێکی کەناڵی جەزیرەدا ڕایگەیاند نەوتهەڵگرەکان لە کاتەکانی شەودا بە یاوەری هێزی دەریایی ئەمریکا بە گەرووی هورمزدا تێپەڕ دەبن. ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کارتی فشاری لە دەستی ئێران دەرهێناوە، کە پێشتر هەوڵی دەدا ئاستەنگ بۆ هاتوچۆی دەریایی جیهانی دروست بکات. 

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، وەزیری وزەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشدا کە ئەو زانیاری و داتایانەی پەیوەستن بە تێپەڕبوونی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز ڕاستییەکی ورد و سەلمێندراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 33 خولەک پێش ئێستا

    ئەمریکا سزاکانی سەر ئێران توندتر دەکاتەوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    بلۆمبێرگ: نرخی بەکرێگرتنی کەشتییەک بۆ تێپەڕبوون بە هورمزدا بەرز بوەتەوە بۆ ملیۆنێک دۆلار

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    مووچه‌ی مانگی هه‌شت خرایه‌ سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕێكاره‌كانی ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    واژوو له‌سه‌ر خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگی هه‌شت كرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 951 هەزار دینارە

سەرەتا