55 خولەک پێش ئێستا 78 جار خوێنراوەتەوە

ڕاپۆرت؛ پێشتر گرژی ته‌نیا له‌ هورمز بوو؛ ئێستا بابولمه‌نده‌بیشی گرتوه‌ته‌وه‌

پێشڕەوییەکانی حووسییەکان بەرەو گەرووی ستراتیژیی بابولمەندەب، مەترسیی لەسەر بازرگانیی جیهانی دروست کردووە و هێزەکانی یەمەنی ناچار بە دروستکردنی هێڵی بەرگریی نوێ کردووە. 
پەلکێشانی حووسییەکان بەرەو بابولمەندەب، کە یەکێکە لە گرنگترین گەرووە ئاوییەکانی جیهان و دەماری سەرەکیی گواستنەوەی وزە و بازرگانیی نێودەوڵەتییە، قەیرانەکەی لە ململانێیەکی ناوخۆییەوە بۆ هەڕەشەیەکی جیهانی گۆڕیوە. عەلی زەهەب، شارەزای ستراتیژیی سەربازی و ئەمنی، پێی وایە ئەم پێشڕەوییە قووڵایی بەرگریی شاری عەدەنی کەم کردووەتەوە و "کەلێنێکی بەرگریی بێپێشینە" ی دروستکردووە. هەرچەندە سەختیی جوگرافیا و بڵاوبوونەوەی هێزەکان لە شاری لەحج ڕێگرن لە بەردەم گەیشتنی خێرا بۆ عەدەن. 
لە وەڵامی ئەم پێشهاتانەدا، پێکهاتە سەربازی و خێڵەکییەکانی نەیاری حووسییەکان دەستیان بە ڕێکخستنەوەی هێزەکانیان کردووە، کە لە چەندین هێزی عەشایەری و خێڵەکی پێکدێن کە دیارترینیان بریتین لە هێزەکانی عەمالیقە، قەڵغانی نیشتمان، تیپەکانی تیهامە و زەرانیق، شانبەشانی هێزەکانی تاریق ساڵح و چەکدارە خێڵەکییەکان، لە بەرزاییەکانی هاوسنوور لەگەڵ وازعییە و کەناراوەکان تا دەگاتە ناوچەکانی مەزاربە و ڕەئس عارە جێگیر کراون. 
 سەرچاوە مەیدانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە حووسییەکان، دوای ڕووبەڕووبوونەوەی بۆردومانی چڕی ئاسمانی لە کەناراوەکان، ئێستا هەوڵ دەدەن سەنگەرەکانیان بەرەو باکووری ڕۆژهەڵات و زنجیرە چیاکانی کەهبووب بگوازنەوە، تاوەکو توانای خۆشاردنەوە و جووڵەیان زیاتر بێت، بەڵام چەندین جار حوسییەکان ئەوەیان وتووە کە ئامانجی یەکەمیان گەرووی بابولمەندەب و کۆنتڕۆڵکردنی هاتووچۆی کەشتیوانییە لە گەرووە ستراتیژییەکە. 
لەم چەند ڕۆژەی دواییدا، ناوچەی ئەغبرە لە سنووری مەزاربە ڕووبەڕووی چەندین هێرش و هەوڵی دزەپێکردن بووەتەوە و قوربانی لێکەوتووەتەوە؛ ئەمەش فەریق مەحمود سوبەیحی، وەزیری پێشووی بەرگریی هانداوە سەردانی هێڵەکانی پێشەوە بکات. مەترسییەکانی سەر عەدەن تەنیا زەمینی نین، بەڵکو نزیکبوونەوەی حووسییەکان لە بابولمەندەب، ئەگەری هێرشی مووشەکی، بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، کردەوەی دەریایی زیاتر دەکات. لە ڕووی ئابوورییەوە، هەرچەندە کەشتییەکانی دەریای عەرەب بۆ گەیشتن بە بەندەری عەدەن ڕاستەوخۆ پێویستیان بە تێپەڕبوون بە بابولمەندەبدا نییە و چالاکیی بەندەرەکە ئاساییە، بەڵام پەرەسەندنی گرژییە دەریاییەکان دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تێچووی دڵنیایی کەشتییەکان و کەمبوونەوەی گەشتە بازرگانییەکان. 
لە پاڵ ئاڵۆزییە سەربازییەکان، ناوچەکە ڕووبەڕووی قەیرانێکی مرۆیی قووڵ بووەتەوە. بەپێی ئامارەکانی ڕۆژنامەی "ئەییام" لە ١٣ی ئەیلوول، نزیکەی ١٧٥٠ خێزان لە ناوچەکانی وازعییە، مەوزەع، موخا و زوبابەوە بەرەو مەزاربە و ڕەئس عارە ئاوارە بوون، کە ٧٥٠ خێزانیان لە خۆر عومەیرە و ڕەئس عارە نیشتەجێ بوون. پەنابردنی بەشێک لەم ئاوارانە بۆ ناو قوتابخانەکان، پرۆسەی خوێندنی لە ناوچەکەدا پەکخستووە. ئەم دۆخە پەستانێکی توندی خستووەتە سەر دەسەڵاتدارانی عەدەن، کە ئێستا لە هەوڵی دۆزینەوەی هاوسەنگییەکن لەنێوان توندوتۆڵکردنی ڕێوشوێنە ئەمنییەکانی دەروازەکان و ڕێگەدان بە گەیشتنی ئاوارەکان بۆ ناوچە ئارامەکان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 55 خولەک پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ پێشتر گرژی ته‌نیا له‌ هورمز بوو؛ ئێستا بابولمه‌نده‌بیشی گرتوه‌ته‌وه‌

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    نه‌مسا ڤیزای به‌ سه‌رۆكی ڕێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران نه‌دا

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    حوسییەکان: بە مووشەک و درۆن ژێرخانی سەربازی سعودییەمان بۆردومان کرد

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڤیدیۆ "ئەمریکا ڤیدیۆی رزگارکردنی دوو فڕۆکەوانەکەی لە ئێران بڵاو کردەوە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ی بڕیار بوو ئه‌مڕۆ له‌ نێوان ئێران و وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌ڕێوه‌بچێت؛ دواخرا

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرپرسێکی ئێرانی: تەنانەت ڕێکەوتنی عومانیش واژوو بکرێت؛ گەرووی هورمز ناکرێتەوە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەحرەین: ئامادەی كۆبوونەوەیەك نابین كە ئێران تێیدا بەشدار بێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری دەرەوەی ئێران: کۆبوونەوەکەی عومان بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز نییە

سەرەتا