1 کاتژمێر پێش ئێستا
167 جار خوێنراوەتەوە
ئێن بی سی نیوز: ئەمریکا ملیاران دۆلاری لە جەنگی سەر ئێران خەرج کردووە
پەیام
ڕاپۆرتێکی پێنتاگۆن ئاشکرای دەکات کە تێچووی جەنگـی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران گـەیشتووەتە ٣٣.٤ ملیار دۆلار، جگە لە تێچووە داراییەکەش جەنگ؛ بووەتە هۆی کەمبوونەوەی تەقەمەنی و دروستبوونی فشار.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی "ئێن بی سی نیوز" ئەمریکی، لەگەڵ بەردەوامیی جەنگ، تێچووە سەربازییە ڕاستەوخۆکانی لەسەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زیاتر دەردەکەون. بەکارهێنانی قەبارەیەکی زۆری تەقەمەنی و ئەو زیانانەی بەر بنکە و کەلوپەلە سەربازییەکان کەوتـوون، فشارێکی گەورەیان خستووەتە سەر کۆگاکانی چەک.
بەپێی ڕاپۆرتێکی نوێی نووسینگەی پشکنەری گشتی لە وەزارەتی جەنگی ئەمریکا (پێنتاگۆن) کە تۆڕی "ئێن بی سی نیوز" گواستوویەتیەوە، ئەو جەنگەی لە ٢٨ی شوباتەوە دەستی پێ کردووە، بووەتە هۆی کورتهێنان لە تەقەمەنی و دروستبوونی ئاستەنگ لە پرۆسەی دابینکردندا. ڕاپۆرتەکە کە قۆناغی نێوان ٢٨ی شوبات تا ٣٠ی حوزەیران لەخۆ دەگرێت، ئاماژە بەوە دەکات کە ئیدارەی دۆناڵد ترامپ و وەزارەتی بەرگری سەرقاڵی خێراکردنی ڕێکارەکانی کڕین، کەمکردنەوەی کاتی بەرهەمهێنان و عەمبارکردنی کەرەستە و پێداویستییە گرنگەکانن بۆ قەرەبووکردنەوەی چەکە بەکارهاتووەکان و وەڵامدانەوەی خێرای هەر دۆخێکی لەناکاو.
ڕاپۆرتەکە کۆی گشتیی تێچووی جەنگەکەی بۆ ئەمریکا بە نزیکەی ٣٣ ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار خەمڵاندووە. لەو بڕەش، ٢٢ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلاری بۆ بەهای ئەو تەقەمەنییانەیە کە بەکارهاتوون، و ٣ ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلاریش بۆ زیانی کەلوپەلە سەربازییەکانە، سەرباری ٧ ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ خەرجییەکانی دیکە. هاوکات، ئەم ئامارانە تێچووی نۆژەنکردنەوەی ئەو دامەزراوانە لەخۆ ناگرن کە لەو ماوەیەدا زیانیان بەرکەوتووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە