1 کاتژمێر پێش ئێستا
107 جار خوێنراوەتەوە
وهزارهتی كارهبا: بهرههمهێنانی غـاز كهمی كردووه و ههزار مێگاوات كارهبا كهم دهبێتهوه
پهیام
بەهۆی کەمکردنەوەی بڕی هەناردەی غاز لەلایەن کۆمپانیای داناغازەوە، بەرهەمهێنانی کارەبا هەزار مێگاوات کەمیکردووە و هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکان دهڵێن، لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەدان.
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە کۆمپانیای داناغاز بڕی ئەو غازەی کەمکردووەتەوە کە ڕەوانەی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبای دەکات. ئەم کەمبوونەوەیەش کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی کردووەتە سەر ئاستی بەرهەمهێنانی وزە و بووەتە هۆی لەدەستدانی هەزار مێگاوات کارەبا لە تۆڕی نیشتمانیدا، کە ئەمەش کاریگەری لەسەر کاتەکانی پێدانی کارەبا بە هاوبەشان دەبێت.
لە پێناو چارەسەرکردنی ئەم گرفتە و گەڕانەوەی ڕەوشی کارەبا بۆ دۆخی ئاسایی خۆی، وەزارەتی کارەبا رایگهیاندووه، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کەوتوونەتە گفتوگۆ و پەیوەندیی بەردەوام لەگەڵ کۆمپانیای ناوبراو. ئامانجی سەرەکیی ئەم هەوڵانەش بۆ ئاساییکردنەوەی بڕی هەناردەی غاز و گێڕانەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبایە بۆ پێش دروستبوونی ئەم گرفتە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە