1 کاتژمێر پێش ئێستا 96 جار خوێنراوەتەوە

باڵه‌خانه‌یه‌ك داڕما و زیاتر له‌ 100 كه‌س كه‌ ئاواره‌بوون بوونه‌ قوربانی

په‌یام
لە ئەنجامی داڕمانی باڵەخانەیەک لە باشووری ڕۆژئاوای شاری غەززە، ١١ فەلەستینی شەهیدبوون و نزیکەی ١٠٠ کەسیش بێسەروشوێنن، هاوکات تیمەکان بەردەوامن لە گەڕان بەدوای قوربانییاندا. 
رووداوەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە روویداوە و، باڵەخانەکە ناوی "سەعادە" بووە و پێکهاتبوو لە شەش نهۆم، دەیان ئاوارەی تێدا نیشتەجێ بوو، بەسەر دانیشتووانەکەی و خێمەکانی دەوروبەریدا داڕما. بەپێی زانیارییەکان، ئەم باڵەخانەیە پێشتر بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە لە کاتی جەنگدا زیانی بەرکەوتبوو و درزی تێدا بوو. 
تیمەکانی بەرگریی شارستانی و شارەوانی لە نیوەشەوەوە لە هەوڵدان بۆ دەرهێنانی قوربانییان لە ژێر داروپەردووی باڵەخانەکەدا. تا ئێستا توانراوە تەرمی ٩ کەس، کە ژن و منداڵیان تێدایە، دەربهێنرێت و ١٤ برینداریش رزگار بکرێن، لە کاتێکدا زۆرینەی قوربانییەکان هێشتا بێسەروشوێنن یان لە ژێر باڵەخانە رووخاوەکەدان. 
پرۆسەی رزگارکردن لە بارودۆخێکی مەیدانیی سەختدا بەڕێوەدەچێت و تیمەکانی فریاگوزاری تەنها پشت بە ئامرازی سنووردار دەبەستن. شایەتحاڵان ئاماژەیان بەوە کردووە کە منداڵێک بۆ زیاتر لە کاتژمێرێک لە ژێر داروپەردوودا ماوەتەوە تا توانراوە دەربهێنرێت. بەرگریی شارستانی داوای لەو لایەنانە کردووە کە ئامێری قورسیان هەیە، بەپەلە بەشداری لە پرۆسەکەدا بکەن. 
هەروەها بەرگریی شارستانی هۆشداریی دا لە ئەگەری داڕمانی باڵەخانەی دیکە. دامەزراوەکە ئاشکرای کردووە کە نزیکەی ٢٠٠٠ باڵەخانەی زیانلێکەوتوو و مەترسیدار دەستنیشان کراون کە هێشتا خەڵکیان تێدا دەژی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 24 خولەک پێش ئێستا

    فایننشاڵ تایمز: ڕێكاره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن به‌ موجته‌با خامنه‌یی توند و سنووردارن

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    باڵه‌خانه‌یه‌ك داڕما و زیاتر له‌ 100 كه‌س كه‌ ئاواره‌بوون بوونه‌ قوربانی

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    مه‌ترسی گه‌یشته‌ مه‌ككه‌ و زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ لێ درا

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ لە جەنگی سەر ئێراندا؛ ئەمریکا ملیاران دۆلار و زیانی زۆری سەربازیی کردووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سعودیه‌: به‌ توندی وه‌ڵامی هێرشی مووشه‌كی و درۆنی حوسییه‌كان ده‌ده‌ینه‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ پێشتر گرژی ته‌نیا له‌ هورمز بوو؛ ئێستا بابولمه‌نده‌بیشی گرتوه‌ته‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نه‌مسا ڤیزای به‌ سه‌رۆكی ڕێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران نه‌دا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    حوسییەکان: بە مووشەک و درۆن ژێرخانی سەربازی سعودییەمان بۆردومان کرد

سەرەتا